عەبادی: یەك بەرمیل نەوت بە 23 دۆلار ئەفرۆشین

 
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، حكومەت نرخی نەوتی بە 45 دۆلار دیاریكردووە، بەڵام لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 23 یان 24 دۆلار دەفرۆشین.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دوێنێ هەینی 22ی ئەم مانگە، بە كەناڵی “سی ئێن بی سی” راگەیاندووە، “لە ساڵی رابردوودا نرخی نەوت دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینی و كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر ئابوری عیراق، حكومەتیش كۆمەڵێك چاكسازی ئەنجامداوە”.
وتیشی، “بارودۆخی ئەمساڵ لە بارودۆخی ساڵی رابردوو خراپترە، لەبەرئەوەی ئێمە لە بودجەی عیراقدا، نرخی بەرمیلێك نەوتمان بە 57 دۆلار دیاریكردووە، تا ئێستاش بەزترین نرخ بۆ یەك بەرمیل نەوت 45 دۆلار بووە، ئەمەش بارگرانی دەبێت بۆ ئێمە”.
ز.ر