مەرجەكانی بوون بەئەندام

مەرجەكانی بوون بەئەندام

1/ یەك وێنەی معامەلات.
2/ كۆپی كارتی نیشتمانی لەگەڵ كارتی زانیاری ڕەنگاوڕەنگ لەسەر یەك لاپەری A4 .
3/ كۆپی پاسپۆرت ئەگەر هەبوو, بۆ مەبەستی ناوی سیانی ئینگلیزی ناو پاسپۆرتەكە.
4/ بۆ پلە سێ‌ دەبێ عقدی ئیجاری دوكان بهێنێت.
5/ بۆ ئەوانەی دەرەوەی شارن, پشتگیری قایمقام یان مدیر ناحیە بهێنن كە پشتگیری بكات دوكانیان هەیە.
6/ ئەگەر محامی كارەكان دەكات دەبێ وەكالەتی پێ بێت .
7/ حساب جاری بانك بهێنێت.
تێبینی:
بۆ هەریەك لە پلەكانی ( نایاب ویەك ودوو ) دەبێت سەردانی ژوور بكات لە بەشی تۆمارو دەستەبەر.

———————————————————————————

مەرجەكانی پێدانی مۆڵەتی
نوسینگەی كڕین وفرۆشتنی خاوو وزەوی وپێشانگەی ئۆتۆمبێل و ماتورسكیل

1/ نابێت تەمەنی داواكاری مۆڵەت لە 25 ساڵ كەمتر بێت .
2/ بڕوانامەی خوێندنی هەبێت.
3/ یەك كۆپی رەگەزنامەو پێناسی باری شارستانی یان (كارتی نیشتمانی) وكارتی زانیاری لەسەر یەك پەرە بەڕەنگاوڕەنگ كۆپی بكرێت, هەروەها كۆپیەكی ( پاسپۆرت) ئەگەر هەبوو.
4/ گرێبەستی باوەڕ پێكراو لەلایەن باجی خانوبەرەوە واتە (عقد أیجار مصدق) یا پشتگیری باجی خانووبەرە بهێنێت.
5/ پشتگیری ئەستۆپاكی باجی دەرامەت .
6/ حساب جاری بانك .
7/ بەلێننامەی دادنووس ( تعهد كاتب عدل ) كە ئەو كەسە خۆی كارەكە ئەكات ونەخوێندكارەو نە فەرمانبەرە, هەروەها مامەڵە بەموڵكی بێ‌ تاپۆ ناكات. وبۆ مۆڵەتی پێشانگا مامەڵە بە ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتاوە نەكات . وهاوكاری لیژنەی قەرەبوو وهاوتاكردن لە بەرێوەبەرایەتی كشتوكاڵی سلیمانی بكات.
8/ أ- بۆ نوسینگە: ئەوانەی دەرەوەی شارن دەبێت پشتگیری قائمقام یا بەرێوەبەری ناحیە بهێنێت.
———————————————————
ب- بۆ پێشانگا: بۆ ئەوانەی دەرەوەی شارن دەبێت پشتگیری قائمقام یا بەرێوەبەری ناحیە بهێنێت لەگەل عەقدی ئیجاری تصدیق كراو. كە تیایدا ئاماژە بەوە بكات خاوەن مۆڵەتەكە دوكانی هەیەو ئەو كارە دەكات.
9/ دوو وێنەی فۆتۆگراف ( وێنەی معامەلات ).
10/ پشتگیری بەرێوەبەرایەتی ئاسایش.
11/ بۆ مۆڵەتی ئۆتۆمبیل, كتابی ڕەزامەندی بەرگری شارستانی پێویستە… لە رێی كارمەندی ژوور داوای كتابی بەرگری شارستانی بكە .
تێبینی:
ئەگەر پێناسی بازرگانی ژوورت هەیە, دەبێت ئەو پێناسە ڕەت بكەیتەوە دواتر دەتوانیت مۆڵەتی نوسینگەی خانوبەرە یان پێشانگەی ئۆتۆمبێل وەربگرێت.
تەنها 45 رۆژ دیاری كراوە بۆ كاری نوێكردنەوەی مۆڵەتی خاوەن نوسینگەی خانوبەرە یان پێشانگەی ئۆتۆمبێل, ئەم 45 رۆژە لەبەرواری مێژووی بەسەرچوونی مۆڵەتەكە هەژمار دەكرێت, بە پێچەوانەوە, بەتێپەربوونی 45 رۆژەكە تووشی (غەرامە) سزای یاسای دەبێت .