ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا رەزامەندی دەربڕی لەسەر دانوستان په‌یوه‌ست به‌ پێشنیارێک بۆ به‌ دیجیتاڵکردنی پرۆسەی داواکاری ڤیزای شنگن بۆ سەرجەم داواکاران. پێشنیاری دیجیتاڵکردنی رێکارەکانی ڤیزا ئەگەری پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای شنگن بە شێوەی ئۆنلاین ده‌هێنێته‌ كایه‌وه‌، واتا ستیکەری ڤیزای شنگن بە ڤیزای ...

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، زیانی سووتاندنی و تێچووی هاوردەكردنی غاز ساڵانە نزیكەی 12 ملیار دۆلارە. مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو زیانەی بە عێراق دەگات لە ئاكامی هاوردەكردنی غاز بۆ كارپێكردنی وێستگەكانی كارەبا، یان سووتاندنی غازی ...

وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر توندوتۆڵتركردنی كوالێتی كۆنترۆڵ كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، رێنمایی تایبه‌ت به‌ هاورده‌كردنی ده‌رمان و به‌ركارهێنانی بڵاوده‌كرێته‌وه‌. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی‌: “رێكاره‌كانی كوالیتی كۆنترۆڵ و لێپێچینه‌وه‌ ...

لە سەرەتای ئەم مانگە نرخی دۆلار تا 60 هەزار تمەن هەڵکشا بەڵام دوای دوو هەفتە بۆ 42 هەزار تمەن گەڕایەوە، تەنیا چەند رۆژێک توانی لەو ئاستەدا بمێنێتەوە و دووبارە تمەن رووی لە دابەزین کردەوە و رۆژ بە رۆژ لە بەهای ...

بانکی ناوەندیی عێراق ئاشكرایكرد، پێشبنیدەکەن جیاوازیی نێوان نرخی فەرمی دۆلار لەنێوان بانک‌و بازاڕەکاندا کەمببێتەوەو نزیكبونەتەوە لەچاپکردنی دراوی 20 هەزار دیناری. محەمەد مونیر یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لەبانکی ناوەندیی عێراق ڕایگه‌یاند، “ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی ڕێگربون لەبەردەوام بەرزبونەوەی نرخی دۆلارو پێشبینیدەکەین ...

داتا فەرمییەکان دەریانخستووە کە هەڵاوسانی ساڵانەی تورکیا جارێکی تر گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، کە لە ماوەی 24 ساڵی رابردوودا تۆمارکراوە. دەزگای ئاماری تورکیا رایگەیاندووە، ئەوەی ئێستا ئابووری تورکیا پێیدا تێپەڕدەبێت بەرزترین ئاستی هەڵاوسانە لە ماوەی 24 ساڵدا. بەپێی ئەو داتایانەی کە ...

ئەندامێكی لیژنەی ئابوری و پیشەسازی لە ئەنجومەنی نوێنەران دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات كە بانكی ناوەندیی بەردەوامە لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ ئەو كەسانەی كە بە مەبەستی گەشتكردن و چارەسەر و خوێندن روو لە دەرەوەی وڵات دەكەن. د. بڕیار ...

بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا هەموو هاووڵاتییەك بە مەرجی پێشكەش كردنی بەڵگەنامەی فەرمی، بتوانێت دۆلار بە نرخی فەرمی (100 دۆلار بە 132 هەزار دینار) لە كۆمپانیاكان و نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بكڕێت. بانكی ناوەندی عێراق لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ...

سەرچاوەیەک له‌ دادگای پاریس رایگه‌یاند، دادگا بڕیاریداوە کە حکومەتی هەرێم بەشێکە له‌ حکومەتی عێراق و قەوارەیەکی یاساییه‌، بۆیه‌ “تورکیا هەڵە نەبوە له‌ هەڵگرتن و گواستنەوەی نەوتی هه‌رێمی كوردستان” به‌ڵكو ته‌نها لە بارکردنی نەوت بۆ کەشتییەکان لە جەیهان پێشێلکاریی کردوە کاتێک ...

وەزارەتی وزەی تورکیا رایگەیاند، ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی، عێراقی پابەند کردووە بە پێدانی قەرەبوو بە ئەنقەرە لە دۆسیەیەکی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی کە پەیوەندی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە هەیە لە رێگەی تورکیاوە. وەزارەتی وزەی تورکیا لە رایگەیاند، دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دانیناوە بە ...