سعودیە ئامادە نییە هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان کەمبکاتەوە

خالید ئەلفەلاح، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی سعودیە ” ئارمکۆ” رایگەیاند، سعودیە ئامادەنییە رێژەی هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان کەمبکاتەوە و پێگەی خۆی وەک دووەم گەورەترین وڵات لە هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان بۆ وڵاتێکی دیکە جێبهێڵێت.
ئەلفەلاح، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی سعودیە رۆژی پێنجشەممە لە پانێلێکدا لە کۆربەندی ئابووری داڤۆس رایگەیاند “ئێمە رازی نابین بەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان کەمبکەینەوە و بۆشایی بۆ وڵاتانی دیکە جێبهێڵێن”
  بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی سعودیە ئاماژەی بەوەکرد کە ئەوان توانیویانە پێگەی دووەم گەورەترین وڵات لە هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان بەدەستبێنن،”بۆیە ئامادەنین ئەو پێگەیە بە هیچ لایەنێکی دیکە بدەن و رێگەبدەن وڵاتێکی دیکە بەجێی سعودیە پێگەی دووەم گەورەترین وڵات لە هەناردەکردنی نەوتی  خاو بۆ بازاڕەکانی جیهان بگرێتەوە”.
تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی 2014، نرخی نەوت زیاتر لە 100 دۆلار بوو، بەڵام لەو كاتەوە نرخی نەوت دابەزینی بەردەوامی بە خۆیەوە بینی و لە چەند مانگی رابردوودا بۆ خوار 30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزی، ئەوەش بووەت هۆی ئەوەی ئەو وڵاتانەی ئابوورییەکەیان پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە وەک هەرێمی کوردستان، تووشی قەیرانی دارایی بن.
 
ز.ر