ڕۆژانە بییرتیژەکان ئەم هەشت خاڵە پەیڕەو دەکەن

هەموو شتێک کە دەیکەین دەرەئەنجامی بیردکردنەوەی ئێستامانە، هەموو دەستکەوتێکی گەورەی مێژوویش لەئەنجامی بیرکردنەوەیەکی نایابەوە هاتووە، وەئەوەی لە پلەیەكی سەرەوەی کارەکەیدایە هەڵبەت رۆڵی هەبووە كە بیگەیەنێت بەو جێگایە یان تێیدا بمێنێتەوە.

ئەگەر دڵخۆش نیت بە پێگەی ئێستای ژیانت،  ئەوە دەتوانیت بیگۆڕیت بە گۆڕینی بیرکردنەوەکانت، ورۆژانە کار لەسەر مێشک و بیرکردنەوەکانت بکە،

لێرەدا هەشت  لەوخاڵانە ئەخەینە ڕوو كە ئەوانەی بیرکردنەوەی نایابیان هەیە رۆژانە ئەنجامی دەدەن:

بییركردنەوەی ئەرێنی
هەموومان رۆژانە، دەرفەتی ئەوەمان هەیە بە ئەرێنی یاخود نەرێنی بییر بكەینەوە، بیرکەرەوە نایابەکان دەزانن چۆن تەرکیز بکەنە سەر شتە ئەرێنییەكان، و لە گرنگی ئەو بیرکردنەوانە دەزانن کە چۆن کاردەکاتە سەر وزە و خولیایان، بۆیە بە تەرکیزکردنە سەر شتە ئەرێنییەکان،  دەتوانیت زۆر دڵەراوکێ و پەستان و خەم لە کۆڵ بکەیتەوە.

زۆربەی کات بە تەنهایی دەبەنە سەر
ئەوان دەزانن لە ژیانێکی جەنجاڵ و خێرا دەژین، هەربۆیە گرنگی دەدەن بە بەسەربردنی کات بە تەنهایی، ژیانی هەر گەورە کەسایەتییەك لە سیاسەت، وەرزش، زانست و بوارەکانی دیکە بخوێنەوە، بۆت دەردەکەوێت چۆن گرنگیان داوە بە بیرکردنەوە بە تەنها و پێواندن  و هەڵسەنگاندنی شتەکانیان لەو کاتانەی بۆ خۆیانی تەرخان  دەکەن.

دیدگای دوورخایانیان هەیە
دیدگای دوور و ڕوونیان هەیە کە دەیانەوێت لە داهاتوودا چۆن و لە کوێ بن و ئەو شتانەی کە پێویستیان پێی هەیە تا ئەو خەونە بەدەست بهێنن،زۆر بە کەمی سارد ئەبنەوە لەبەر بەربەستی کورتخایان ئەویش لەبەر ئەو دیدگا بەهێزە درێژخایانەی بۆ ژیان هەیانە.

رۆتینێکی بەردەوامی پێشخستنی بیرکردنەوەیان هەیە
زۆربەیان رۆژانە شتێکیان هەیە کە کاری لەسەر دەکەن بۆ بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی بیرکردنەوەیان بەتایبەتی لە بەیانیان زوو کە خۆی لە خوێندنەوە، وەرزش، رێکردن، خوانێکی باش، …. هتد،   دەبینێتەوە .
زۆر کەس چاوەڕێی روودانی شتێکی ئەرێنی ئەکەن بۆ ئەوەی بیریان باش بێت، بەڵام ئەمان هەموو دەرفەتێک بە هەل دەزانن بۆ بە ئەرێنی کردنی شتەکان.

لەگەڵ کەسانی بنیاتنەر هەڵسەوکەوت ئەکەن
هیچ شتێک زیان بەخشتر نییە لە هاوڕێیەتی لەگەڵ کەسانی ڕەشبین و ڕووخێنەر چونکە تۆیش ئەو شێواز و وزە نەرێنییە وەردەگریت، هەربۆیە خۆت دەورە بدە بە کەسانی گەشبین و بنیاتنەر.

خواردنی پاک و تەندروست دەخۆن
ئەوەی دەیخۆن و دەیخۆنەوە زۆر کار دەکاتە سەر تەندروستی وکارکردنی مێشکیان، زۆر گرنگە بایەخ بە تەندروستی و لەشساغی خۆت بدەیت تاوەکو بیرکردنەوەت پاک و تەندروست بێت.

کات دەدۆزنەوە بۆ وەرزشکردن
وەرزشکردن بەشێکی زۆر گرنگی ژیانی کەسە سەرکەوتوو و مێشک تیژەکانە، وەرزش دەبێتە هۆی ڕژانی ئێندۆرفین کە یارمەتی گەشبینی و ئەرێنی بوون دەدات.

رێز و ستایشی شتەکان دەکەن
ئەمان زۆر قەدری ئەو شتانە دەگرن کە هەیانە و سوپاسگوزارن، ژیان زۆر ئاسانترە کاتێک یەکێک دەتوانێت رێزی ئەو شتانە بگرێت کە ئێستا هەیەتی و قەناعەتی پێی هەبێت.