ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژوور و ئازاد شمقار، ئەندامی ئەنجومەنی کارگێری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەشداریان کرد لە ژمارەیەک پانێڵ لە بارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون کە ئەمڕۆ لە پەیمانگای قەیوان ئەنجامدرا. وەسفی خەلیل ڕاوێژکاری کشتوکاڵی ژووری بازرکانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند ...

ناوی عەلی كەمال زیاتر وەك كەسایەتییەكی خێرخواز لەخەیاڵدانی خەڵكی شاری سلێمانیدا بەرجەستە بووە، بەڵام جگە‌ لەكاری خێرخوازی لەزۆر بوار‌و كایەی تردا خزمەتی وڵاتەكەی كردووە. عەلی كەمال بەگ كەسایەتییەكی گەورەی سەربازی‌و پەرلەمانی‌و ڕوناكبیری كوردستان‌ و عێراق بووە. عەلی کەمال بایەخێکی زۆری ...

رێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی و حكوومەتی عێراق بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی دۆلار لە بازاڕ بەردەوامن، بەتایبەتی كە لە ماوەی دواییدا نرخی دۆلار لە بازاڕ زۆر زیادی كرد، بۆ ئەو مەبەستە بانكی بازرگانی عێراق رای گەیاند كە بۆ لەمەودوا كڕینی دۆلار لە لایەن ...

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بڕیاریدا نزیکەی 670 ملیار دینار بۆ پرۆژەی ڕێگای كەلار – دەربەندیخان خەرجبكرێت و بەوەش كێشەی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە چارەسەر دەكات. بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی، بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری لە ڕۆژی 25ی (تەمموز/7)ی 2023 ...

بانكە بازرگانییەكانی عێراق بڕیاری دا پرۆسەی گواستنەوەی پارەی دەرەكی بۆ بازرگانان فراوانتر بكات، بۆیە داواش لە بانكی ناوەندی عێراق دەكات دۆلاری زیاتریان پێ‌ بدرێت. ئەمڕۆ یەكشەممە 30ـی تەمووز، لە بانگەوازێكی بانكە بازرگانییەكانی عێراقدا هاتووە، بۆ سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی دۆلار بەرانبەر بە ...

مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، عێراق بە بەهای 986 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەلی لە تورکیاوە هاوردە کردووە، پێنجەم وڵاتیش بووە کە زۆرترین کاڵای لە تورکیا کڕیووە. دەستەی ئاماری تورکیا، ئاماری هەناردە و هاوردەی وڵاتەکەی بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و ئاماژەی ...

ئا:زریان محەمەد داوادەکرێت سامانی ماسی لەهەرێمی کوردستان گرنگی زیاتری پێبدرێت‌و ببێتە پێشەنگ لەبەرهەمهێنانی ماسیدا وەک یەکێک لەسەرچاوەکانی داهات بۆ خەڵکی کوردستان‌و ڕێکخستنەوەی تەواو لەم کەرتەدا ئەنجام بدرێت، ئەمە لەکاێکدایە لەباشورو ناوەڕاستی عێراق بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران حەوزەکانی ماسی پڕ کراونەتەوە. سەلاح ...

ئەندامێكی لێژنەی دارایی دەڵێت، پێویستە باج و رسوماتەكانی هەرێم هاوتای عێراق بكرێنەوە، بەو پێیەی لەدەرەوەی یاساو بەرێنمایی كراون و دەكرێت لەرێگەی دادگای فیدراڵییەوە هەڵبوەشێنرێنەوە. (د. نەرمین مەعروف) ئەندامی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە ئێستادا بەشێكی باج و رسوماتەكان ...

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی  هەرێم رایگەیاند، لە پێناو هەرزانکردنی نرخی بەنزین رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی هەرێم دەدرێت و رێگە نادرێت بەنزینی پاڵاوگەکانی هەرێم هەناردەی دەرەوە بکرێت. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر ...

نرخی زێڕ ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی هەفتەیەکدا بەرزبوەوە، ئەوەش بە پاڵپشتی دابەزینی کەمی نرخی دۆلار، لە کاتێکدا وەبەرهێنەران لێکۆڵینەوە لەو تێبینییە تا ڕادەیەک هاوسەنگانە دەکەن کە لەلایەن جیرۆم پاول، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵی (بانکی ناوەندی ئەمریکا) دەرچوە دوای ...