ئەمڕۆ موچە دەدرێتە هێزەكانی ئاسایش و پشتیوانی

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 8 كانونی‌ یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ری‌ 2014، موچه‌ی‌ هێزی‌ ئاسایش و هێزه‌كانی‌ پشتیوانی‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
محه‌مه‌د حسێن، به‌ڕێوبه‌ری‌ گه‌نجینه‌ی‌ سێ‌ له‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند:”ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی‌ ئاسایش و هێزی‌ ئاماده‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می رابردوو وه‌رده‌گرن”.
پێشتر به گوێره‌ی‌ رێكه‌وتنی‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم، وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ عێراق بڕی‌ 500 ملیۆن دۆلاری‌ بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ره‌وانه‌كرد، دابه‌شكردنی‌ موچه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی‌ هاتنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌دایه.
خه‌ندان