قەیرانی دارایی چالاكی بازرگانی گەرمیان کەم دەكاتەوە

بەهۆی قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستان و دواكەوتنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران، بازرگانان  ڕایدەگەیەنن كاروباری بازرگانی لەسنوری گەرمیان بەشێوەیەكی بەرچاو كەمیكردوە.



ئەحمەد كەلاری، نوێنەری بازرگانانی سنوری گەرمیان ڕایدەگەیەنێت” ڕەوشی بازرگانی لەسنوری گەرمیاندا بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، بەتایبەت لەدوای گرانكردنی نرخی گومرگ لەسەر چیمەنتۆ جاران ڕۆژانە لەمەرزی پەروێزخانەوە زیاتر لە (300) ئۆتۆمێل چیمەنتۆ دەهات، بەڵام ئێستا (10) ئۆتۆمبێل ڕۆژانەدێت، بەروبوومی كشتوكاڵیش لەئێستادا ڕێگەی پێنادرێت بێت بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردووە كەڕۆژانە لەپێشتردا (700) ئۆتۆمبێل دەهاتە كوردستان، بەڵام ئێستا لە (200) ئۆتۆمبێل تێپەڕناكات، ئەمەش بۆتە هۆی زەرەرمەندبونی بەشێكی زۆر لەهاوڵاتیانی ناوچەكە كەلەومەرزانە كاردەكەن”.


لەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیەوە لەسنوری گەرمیان ئەحمەد كەلاری دەڵێت” لەسنوری گەرمیان مەرزێكی سەرەكیمان هەیە بەناوی مەرزی پەروێزخان كە نێودەوڵەتیە بەقسەی ئێرانیەكان %٤٧ ناردنی ئێران لەو مەرزەوە دێتە كوردستان و عێراقەوە.
 
 
 
 
 
 
دواڕۆژ