رێکەوتی ١٣ی تەموزی ٢٠٢٦، نەوزاد غەفور رەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییە کاندا، لەگەڵ، ماکسیم مالیارچوک، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ڕوسیا-عێراق،وە د. دانەر ئەبوبەکر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا، شڤان زبیر، لە پەیوەندیەکانی دەرەوە، سەردانی پرۆژەی گەنجینەکانی ژووری بازرگانی سلێمانیان کرد.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند، بازرگانانی ڕوسیا دەتوانن بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و بەبێ نێوەندگیر یان دەستی دووهەم، بەرهەمەکانیان بگەیەننە سلێمانی و لەگەڵ بازرگانان راستەوخۆ کاربکەن و لەم ناوەندەوە بەسەر هەموو عێراقدا بڵاوی بکەنەوە.
لەلایەن خۆیەوە، مالیارچوک سەرسامی خۆی نیشاندا بە ئاستی ڕێکخستن و چالاکیی ئەم ناوەندە بازرگانییە و جەختی لەوە کردەوە کە سلێمانی دەتوانێت ببێتە پردێکی بازرگانی نێوان ڕوسیا و عێراق بە ئەنجامدانی کاری هاوبەش.
ئەم سەردانە دەبێتە هەوڵێک بۆ ئاشنابون بە کاری بازرگانی و وەبەرهێنان و پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و ئارامی و ئاسایش لە ناو پارێزگای سلێمانی.







