تابلۆیەكی هونەری ترامپ مەزاد دەكرێت

چاوەڕوان دەكرێت تابلۆیەكی هونەری (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا لەژێر ناوی (ئاسۆی شاری نیویۆرك) لە مەزادێكی ئاشكرا بفرۆشرێت.

(ئاسۆی شاری نیونیۆرك) تابلۆیەكی هونەری (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئیستای ئەمریكایە، بڕیارە هەراج بكرێت و وەكو سەرەتایەكیش هەراج كردنەكە لە بری (9) هەزار دۆلار دەست پێدەكات.

تابلۆیەكەی ترامپ بریتیە لە نیگارێكی هێلكاری لە ناو تابلۆكە تاوەری بەناوبانگ ترامپ بەشێوەكی دیاركراو لە نێوان هەموو باڵەخانەكان دیارە.

شایانی باسە لە نیسانی ساڵی رابردوو لە هەرێمی فلۆریدا ئۆتۆمبێلی فیراری سووری ترامپ كە تەمەنی (10) ساڵە بووە لەمەزادێكی ئاشكرا بە (270) هەزار دۆلار فرۆشراوە.