لەدەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل جوڵەی بازرگانی لە%٦٠ کەمیکردووە

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی تورکیا و عێراق و قەیرانی دایییەوە جوڵەی بازرگانی لە دەروازەکەوە لە سەدا ٦٠ کەمیکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لەساڵی ٢٠١٣ەوە نیشانەکانی لاوازبوونی جوڵەی بازرگانی لەنێوان هەرێم و تورکیاوە دەرکەوتووە، بەڵام ئاڵۆزیەکانی ئێستای باکوری کوردستان زیاتر هۆکاری لاوازبوونی جوڵەی بازرگانییە لە نێوان هەردوولادا.



ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یەکێکی تر لە هۆکارەکانی لاوازبوونی جوڵەی بازرگانی لەدەروازەکەوە پەیوەندی هەیە بەو ئاستەنگانەی کە لەنێوان هەریم و بەغدا دروستبوون، وەک دانانی خاڵی سنوری لەناوەڕاست و باشوری عێراق لەلایەن حکومەتی عێراق و حەشدی شەعبییەوە.