چین: قازانجی كۆمپانیا پیشەسازییەكان لە یەك مانگدا گەیشتۆتە 91 ملیار دۆلار

نوسینگەی نیشتمانی چین بۆ ئامارەكان ئاشكرایكردوە: قازانجی كۆمپانیا پیشەسازییەكانی چین لە مانگی ئایاردا بەڕێژەی لەسەدا 16 زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە 91 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی ئامارە رەسمیەكان، قازانجی كۆمپانیا پیشەسازیەكانی چین لەماوەی 5 مانگی سەرەتای ساڵی 2017‌و بەراورد بەهەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەڕێژەی لەسەدا 22 پۆینت 7 بەرزبۆتەوە، هەروەها لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا بەڕێژەی لەسەدا 16 پۆینت 7 قازانجی كۆمپانیاكان زیادیكردووە.

نوسینگەی نیشتمانی چین بۆ ئامارەكان ئاماژەی بەوەشكردوە: كۆی قازانجی كۆمپانیا پیشەسازیەكانی چین لەمانگی ئایاری ئەمساڵدا گەیشتۆتە (625) ملیار یوان كە دەكاتە 91 ملیار‌و 520 ملیۆن دۆلار.