بازرگانێکی نەرویجی خەڵاتێکی ١٠٠٠٠٠ کڕۆنی دەبەخشێتە کچە کوردێک

ماوەیەک پیش ئێستاگۆێژەخان لە پێشبرکێەکی پایسکل سواری بانگێشت کرابوو وەکو میوان بۆ سەیرکردنی یاریەکە،لەو پێشبرکێ یەدا چەندین کەسایەتی ووڵاتانی تری لێ بوو ، یەکێک لەوکەسانە لە گۆیژ دێتە پێشەوە و پرسیاری لێدەکات ، لێدەپرسێ بۆ لەسەر کورسی ؟ ..

لەدوای نزیکەی کاتژمیرێک قسەکردن لەگەڵ گۆیژە پێی دەڵێت جوانیەکەت ئەوەندە سەرسامە کاتێک یەکێک لێت نزیک دەبێتەوەدەکەوێتە ئاخافتن دەچێتە نێو دنیایەکی پڕ لەهەوڵدان و بەهێزیەوە کە حەزدەکا هەمیشە گوێی لە ووشەبەهێزەکانی بگرێ.

دوای گەڕانەوەی بۆ ووڵاتی نەرویج ،کارتێک دەنێرێت و دەنوسێت ووشەکانت تاکو ئێستا لەگوێم دەزرنگێتەوەو کاری زۆری تێکردووم .دەنوسێت تۆ بە هیچ شێوەیەک لەسەر کورسی نیت ، بەڵکو ئێمەین لەسەر کورسین وە دەڵێت ئەوشتانەی ئێمە دەتوانین بیکەین ئێمە نایکەین بەڵام ئەوشتانەی کە پێیان دەڵێن ناکرێ تۆ دەیکەیت .ئەگەر ئێمەکارێک بەکورترین ماوە بیکەین لەوانەیە لەنیوەی کۆڵبدەین و نەیکەین بەڵام خەونەکانی تۆ چەند ساڵێک بخایەنی تۆ بێ ئومێد نابیت وبەردەوام هەوڵی بۆ ئەدەیت.

لەشوێنی یاریەکە یەکێک لەپرسیارەکانی ئەوەبوو ووتی ناخۆش نیە هەموو کات خەڵک سەیرت دەکات ودوای دێتەپێشەوەو پرسیارت لێ دەکات… گۆیژە لەوەڵام دا پێ دەڵێت نەخێر چونکە لەچاوەکانیان دەبینم ئەوان سەیری کچێکی بەتوانا دەکەن دوور لە بەزەی یەوە، ئەویش لێ دەپرسێت چۆن دەزانی… ئەویش دەڵێ کورسیەکەم ڕێگر نییە لە هیچ کارێکمدا وەخەڵکیش هەستی پێدەکەن دوای گەڕانەوە بۆ نەرویچ نامەیەک بۆ گۆیژ دەنوسێت و دەڵێ .

من سەفەری زۆر ووڵاتم کردوە ، هیچ شتێک ئاواکاری تێ نەکردووم ئەویش ئەوەبوو کچێکی دەم بەخەندەو پڕلە خۆشەویستی بۆ ژیان و هەوڵ دان دەڵێت گۆیژ هەمیشە ناڵێت من ماندووبووم بەڵکو بەردەوام لەهەوڵ داندایە، پرسیاری لێکردبوو پێ ووتوو تۆ حەزت لە لێخورینی پایسک سواری هەیە ؟ئەویش ووتبوو بەڵێ ، من پێشتر پایسکل سواریم کردوە ،بەڵام ئێستا خەرێکم پایسکلێک بکڕم لەساڵی داهاتوو ،،ئەویش پرسیاری لێکردبوو بۆ ساڵی داهاتوو ؟ 

گۆیژەش ووتبوو دەوڵەتی سوید ئەو پایسکلانە بۆ کەس ناکڕت چونکە گران بەهایە و لە ووڵاتی سوید دروست ناکرێ بەنیازم لە ساڵی داهاتوو بەدەستی بهێنم لە دانیشتنەکەدا تەنیا پرسیاری لێ دەکات و وەڵامی دەداتەوە بەبێ ئەوەی ئەوی بزانێ ئەو کەسایەتیە کێ یە. ؟ لە نامەکەیدا دەڵێ بیرم دەکردەوە بزانم چ شتێک شایانی تۆیە کە بۆتی بکەم .

 ئەو خەونەی باست کرد پێویست ناکات تاکو ساڵێکی تر چاوەڕانی بکەیت بەڵکو من بۆتی بەدی دێنم . وەدەڵێت گۆێژ من بە هیچ شیوەیەک نامەوێت سوپاسم بکەیت بە دیاریەکی بچوک ئەوە من دەبێت سوپاسی تۆ بکەم کەماوەی نزیکەی کاتژمێرێکت دابەمن ،جەند ووشەیەکی جوان و بەهێزت فێرکردم کە هەرگیز پێشتر بیرم لێ نەکردبۆوە ئەو ووشانە هەتا هەتایە لە خەیاڵم دا دەمینێت هەرگیز لە بیری ناکەم . 

 بەڵام بەلامنەوە وەکو باوکی گۆێژە زۆر گرنگ بوو پرسیاری لێدەکات دەڵی ناوەکەت لە چیەوە هاتوە … ئەویش دەڵی من کوردم باوکم ناوی ناوم گۆیژ . دەڵی مانای ناوەکەی چیە.. گۆیژەش دەڵی شاخێک لەکوردستانە بەناوی گۆیژە زۆر بەرزە، ئەویش دەڵی ئەوناوە شایستەی خۆتە چونکە تۆ وەک ئەو شاخە بە‌هێزیت

پێشمەرگەی دێ