ۆرکشۆپێکی تایبەت بۆ گەنجان لەبارەی چۆن کاری بازرگانی بکەن ئەنجام دەدرێت

بەمەبەستی ھاندان و ئاشناکردنی گەنجان بۆ دەستپێکردنی کاری بازرگانی و چۆنێتی ھاندانی بۆ پشتبەستن بەکاری خۆیان ڕێکخراوێکی گەنجانی ئەمریکی و پۆڵندی لە شاری سلێمانی ۆرکشۆپێکی تایبەت بۆ گەنجانی سلێمانی ئەنجام دەدات.

 دابان نەجمەدین، سەرپەرشتیاری ۆرکشۆپەکە و ڕێکخەری پەیوەندیەکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” ئەو ۆرکشۆپەی ئەنجامی دەدەین بۆ گەنجان لەسەر بنەماکانی چۆنیەت دەست کردن بەبازرگانی بچوک تا گەنجانی شاری سلێمانی کە دەرچوێ زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشنابن بەچۆنێتی دەستپێکردنی کاری بازرگانی بچوک”.

ڕاشیگەیاند” ۆرکشۆپەکە بە سەرپەرشتی گلین کرێپە سەرۆکی ڕێکخراوی زمانی ئـازاردی ئـەمریکی و یاسیک سپێندڵ ڕێکخراوی ئـینتەرپرینەشیپ و ئـازادی پۆڵەندی کە لە ١٤ بۆ ١٥ /٦ دووڕۆژ دەخایەنێت بەڕێوە ئـەچێت کە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەتوانن تیایدا بەشداربن”.

جەختیکردەوە ۆرکشۆپەکە بەسپۆنسەری چەند کۆمپانیایەک و کەسایەتیەک بەڕێوەدەچێت وەک ھاوکاریەک بۆ گەنجانی شاری سلێمانی. 

ئاماژەی بەوەشدا ھەر گەنجێک کە دەرچوی زانکۆ و پەیمانگایە ویستی بەشداریکردنی ھەیە دەتوانێت سیڤی کەسێتی خۆی بنێرێت بۆمان لەڕێگەی ئـیمەیڵەوە.