حکومەتی هەرێمی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت بەوردبینی داهات ئیمزا دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەم حكوومەتی هەرێمی كوردستان و یەكێك لە چوار كۆمپانیای گەورەی تایبەت بە وردبینی داهات لە دنیادا گرێبەستێك ئیمزا بكەن.

ئەو كۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵدا دەكرێت، ناوی Deloitte دیلۆیتە و رێوڕەسمەكەش بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی قوباد تاڵەبانی دەبێت.

مەبەستی حكوومەت لەو گرێبەستە ئەوەیە ناشەفافیەت لە داهاتی نەوت نەهێڵێت و كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی وردبینی بۆ داهاتەكە بكات.
 
ڕێ