بەهۆی فیتپەمپەوە BMW ھەزاران ئۆتۆمبێل دەكێشێتەوە

كۆمپانیای BMW داوای گەڕاندنەوەی ١٣٤ ھەزارو ١٨٠ ئۆتۆمبێل لە بازارەكانی چین دەكا.
فەرمانگەی كوالێت و گەرەنتیكردنی چین، ھۆكاری كشانەوەی ئۆتۆمبێلەكانی BMW لە بازارەكان گەڕاندەوە بۆ بوونی كێشە لە فیتپەمپی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەكە.
ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە لایەن كۆمپانیای BMWەوە لە بازارەكانی چین دەكێشرێنەوە ژمارەیان ٦٨ ھەزارو ٩٠ ئۆتۆمبێلە كە لە نێوان بەرواری ئایاری ساڵی  ٢٠٠٧ بۆ حوزەیرانی ساڵی ٢٠١١ كە بۆ چین ھەناردەكراوە، مۆدێلەكانیش جۆری X6و  X5چەند مۆدێلێكی دیكەی كۆمەڵەی پێنجە.
لە لایەكی دیكەوە لە لایەن BMW ەوە، مۆدێلەكانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١ كە پێكھاتووە لە ٦٦ ھەزارو ٩٠ ئۆتۆمبێل لە كۆمەڵەی پێنچی BMWلە بازارەكاندا دەكێشرێنەوە.
دەستپێكردنی كاری كێشانەوەی ئۆتۆمبێلەكان لە ٣٠ی تشرینی یەكەم دەست پێدەكا و سەرجەم ئەو پارچانەی كێشەیان تیادا ھەیە بێ بەرامبەر چاكدەكرێتەوە.