ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا لەبارەى زانکۆى ئیشق


  سەبارەت بە چارەنووسى زانکۆى ئیشق لە هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خوێندکاران و قوتابیانى ئەم زانکۆیە ئاگاداردەکاتەوە، دواى ئەوەى بەفرمانى وزارى ژمارە (١٢٥٠٢) لە ڕێکەوتى (١٨-٨-٢٠١٦) لێژنەیەک بۆ یەکلاکردنەوەى چارەنووسى زانکۆکە پێکهات. لەئێستادا کارەکانى لێژنەکە لەڕووى خاوەنداریەتی زانکۆکە لە قۆناغى کۆتایدایەو ئەرکەکانى پەیوەست بە خاوەنداریەتى زانکۆکە تا ئاستێکى باش بەرەوپێش چووە.

بۆ ئەم مەبەستە خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆى ئیشق ئاگاداردەکەینەوە دەتوانن دەست بکەنەوە بە پێدانى قیستەکانى کرێى خوێندن بۆ  سەرجەم قۆناغەکان، ئەویش پاڵپشت بە مەرج و رێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.