ھەناردەی نەوتی ئێران بۆ ٢ ملیۆن و ٥٠٠ بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات

 
وەزارەتی نەوتی ئێران جەخت دەکاتەوە لەسەر بەرزبوونەوەی ئاستی ھەناردەی نەوت بۆ ٢ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لەرۆژێکداو نزیکبوونەوەی لە ئاستی پێش سەپاندنی سزا نیۆدەوڵەتییەکان.
“محەمەد باقر نۆبەخت”ی وتەبێژی حکومەتی ئێران بە پێگەی وەزارەتی نەوتی ئێرانی راگەیاندووە ، ھەناردەی نەوتی خاوی ئێران لە ئاستەکانی پێش سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران نزیک بۆتەوە و لەماوەی چەند مانگی رابردووشدا تاران ھەناردەی نەوتی خاوی بۆ ٢ ملیۆن و ٥٦٨ ھەزار بەرمیل زیاد کردووە.
لەدوای لابردنی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ دا ، بەرپرسانی تاران بەردەوام ئەوەیان دووپاتدەکردەوە کە وڵاتەکەیان پابەندی ھیچ جۆرە رێککەوتنێک نابێت بۆ دیاریکردنی ئاستی بەرھەمھێنان تا ئەوکاتەی ئاستی ھەناردەی نەوت خاوی ئێران نەگاتەوە کاتی پێش سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان .