سلێمانی: گەورەترین کۆگای کەرەستەی بیناسازیی کرایەوە

لەسلێمانی یەكەم، كۆگای بینا ستۆر – Binastore  كرایەوە، كە گەورەترین
كۆگای كەرەستەی بیناسازییە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان
.

رەشید بن یخلف بەڕێوەبەری
جێبەجێكاری كۆمپانیای لاڤارج لە عێراق، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیی پاش كردنەوەی كۆگاكەدا،
وتی “بینا ستۆر پرۆژەیەكی ناوازە و دەستپێشخەرییەكی دەگمەنە، یەكەم پرۆژەیە كە
بە كوالیتیەیەكی بەرز لە كوردستان و عیراقدا بكرێتەوە
“.

بینا ستۆر، كۆگایەكە
بۆ ئەو كەسانەی پلانیان بۆ دروستكردن یاخود نۆژەنكردنەوەی بینا داناوە
.

لە ستۆرەكە، چەپكێكی
گەورە لە كەرەستەی بیناسازی و گروپێكی فراوانی ماركەی بازرگانی و خزمەتگوزاریی داهێنەر
هەیە وەك دیزاینی 3
D بۆ خانوەكان،
كە خشتەی بڕەكانیشی تێدایە بۆ پێدانی پێشبینی بۆ دروستكەرانی خانوو، دەربارەی بودجە
و جۆری كەرەستەی داواكراو پێش دەستپێكردنی پرۆژەكە
.

هەروەها راوێژكارێك
بۆ دروستكەران دادەنرێت، بەمەبەستی راوێژكاریی و بەدواداچوونی پرۆسەی بیناسازیی
.

لاوك سەڵاح بەڕێوەبەری
پەیوەندیەكانی كۆمپانیای
(Lafarge
Holcim)
بە رایگەیاند، بینا ستۆر دەیەوێت خزمەتێكی گونجاو بە كریارەكانی خۆی بكات بەوەی تەنها لە
بینا ستۆردا دەتوانێت هەموو پێداویستیەكانی بیناكەی بكڕێت، نەك لە چەند شوێنێك بیكڕیت،
دڵنیاش دەبێت كە كوالیتی تەواوە و راهێنان بە وەستاكان دەكات تا بتوانن زیاتر بەرەو
پێش بچن
.

 

كۆگای بینا ستۆر لە شەقامی شەست مەتری شاری سلێمانییە، بەرامبەر بەنزینخانەی بینایی. بەڕێوەبەرانی كۆمپانیای (Lafarge Holcim) كە خاوەندارێتیی كۆگاكە دەكەن، بەنیازن لە شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و عیراقیش لقی دیكە بكەنەوە.

 

ز.ر