بەردى بناغەى کارگەى چارەسەرکردنى خۆڵ و خاشاک دانرا

بەردى بناغەى کارگەى چارەسەرکردنى خۆڵ و خاشاک دانرا
لەشارى سلێمانى لافارجى فەڕەنسى بەردى بناغەى کارگەى تایبەتى بەکارهێنانى خۆڵ و خاشاک و وەک وزە کە یەکەم کارگەیە لە عێراقدا لەگەڵ گروپى کۆمپانیاکانى فاروق دانا.
لە ڕێوڕەسمێکدا 24/4/2014 لە ناوچەى تانجەرۆى شارى سلێمانى بەئامادەبونى پارێزگارى سلێمانى و سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و ژمارەیەک لە بەرپرسانى فەرمانگە حکومیەکان و شارەزایانى بوارى ژینگە بەڕێوەچوو.
لەسەرەتادا پارێزگارى سلێمانى وتەیەکى پێشکەشکردوو ڕاى گەیاند کەهەمیشە پارێزگاى سلێمانى پێشەنگبووە لەپێشخستنەکانى بوارى ژینگە و توانیویەتى بەشێوەیەکى فراوان کاربکات بۆ پاراستنى ژینگە و سەوزکردنى شار.
وتیشى دروستکردنى ئەم کارگەیە پێشبڕکێى زۆرى لەسەرکراوە بەڵام لەکۆتایدا درا بە کۆمپانیاى فاروق گروپ و لافارج کە بەشێوەیەکى پێشکەوتوو کارەکانى دەکات و لەتوانایاندا هەیە هەلى کار بۆناوچەکە زیادبکەن.
دواتر فاروق مەلا مستەفا خاوەنى کۆمپانیاى فاروق ڕاى گەیاند ئەم کارگەیە ساڵانە چارەسەرى 350 بۆ400 هەزار تەن خۆڵ و خاشاک لەشارى سلێمانى دەکات.
ئەوەشى ڕاگەیاند کە ئەم کارگەیە هەلى کار لە ناوچەکەدا زیاد دەکات و دەتوانین کۆمەڵێکى زۆر لە گەنجانى سلێمانى بخەینە سەرکار. 
 
ز.ر