بازاڕى فرۆشتنى کۆمپیوتەر بەڕێژەى لە 80% کەمى کردووە

لەئێستادا ئامێرە ئەلکترۆنیەکان و بەتایبەت کۆمپیوتەر یەکێکە لە پێداویستیەکانى هاوڵاتیان و فەرمانگە حکومیەکان و کۆمپانیاکان بەوهۆیەشەوە بە سەدان بازاڕ ودووکانى فرۆشتنى کۆمپیوتەر کراونەتەوە بەڵام لەئێستادا خواست لەسەر کۆمپیوتەر و ئامێرەکانى بەڕێژەى 80% کەمى کردووە.
توانا محەمەد خاوەنى دوکانى کۆمپیوتەرى تێرا کەیەکێکە لە فرۆشیارانى کۆمپیوتەر لە بازاڕى تەلارى یادى بە سایتى ژوورى بازرگانى وت” لەساڵانى ڕابردودا پێش قەیرانى دارای و دواکەوتنى مووچە فرۆشتنى کۆمپیوتەر بەشێوەیەکى باشبوو کە ڕۆژانە چەندین کۆمپیوتەر و پێداویستیەکانیمان دەفرۆشت بەڵام لە ئێستادا بە چەند رۆژێک ئەگەر کۆمپیوتەرێک بفرۆشین”
وتیشى” لەبازاڕەکانى کۆمپیوتەردا زۆرێک لە دوکانەکان داخراون هەندێکیان تواناى کرێى دوکانەکانیان نیە چونکە فرۆشیان نیە ئەمەش وایکردووە چەندین خاوەن فرۆشى کۆمپیوتەر لەبەر کەڵەکەبونى زۆرى پارە لەسەرى هەڵبێت و کارەکەى جێ بێڵیت”
توانە ئەوەش ڕوندوکاتەوە” لەپێش قەیرانى داراى ئێمە زۆرترین فرۆشمان بۆ فەرمانگە حکومیەکان و کۆمپانیاکانبوو بەڵام ئەم قەیرانى داراییە پرۆسەى کڕینى لە فەرمانگەکان و کۆمپانیاکان ڕاگرتووە بۆیە بەڕێژەى 80% فرۆشى کۆمپیوتەر و پارچەکانى لەچاووساڵانى ڕابردوو کەمى کردووە”
 
خاوەنی ئەو دوکانە جەخت دەکاتەوە کەلەێستادا زۆربەی مانگ بای کرێی دوکانەکەیان شت نافرۆشن وە هەندێک خاوەن دوکان شاگردەکانیان ناردۆتەوە ماڵەوە لەبەر ئەوەی فرۆشیان نییە.
ماوەى دووساڵە قەیرانى داراى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە کە ئەمەش کارى کردۆتە سەر دواکەوتنى موچەى فەرمانبەران وە ئەمەش بۆتە هۆى کەم بونەوەى خواست لەسەر پێداویستیەکان لەبازاڕدا.
 
ز.ر