شاندی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی کرد.

ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٥/١٩، شاندێک لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە سەرۆکایەتی نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژوور، و بورهان عەلی، جەوهەر ستار، عوبێد سلێمان، بەهمەن عوسمان و کازێوکاوە، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەردانی شایی ئاوات، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی پارێزگای سلێمانیان کرد.
ئەم سەردانە لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاری نێوان هەردوو لایەن ئەنجامدرا، بەمەبەستی زیاتر هەماهەنگی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی پەیوەست بە کەرتی ژینگە لە پارێزگای سلێمانی.
لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی خێراڕاپەڕاندنی مامەڵە و پرۆژە پیشەسازییەکان کرایەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە گەشەپێدان و پاراستنی ژینگە بکات و ببێتە هۆی دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ وەبەرھێنان و گەشەی ئابووری.