نوێنەری جێبەجێکاری VFS سەردانی ژووری بازرگانی سلێمانی دەکات.

نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆکی ژوور، پێشوازییان لە مهتاب تێکرلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای VFS لە هەرێمی کوردستان، وە جیهان پەیداش، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای DTV کرد.
لەسەردانەکەدا، نوێنەری کۆمپانیاکە پەیامی سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد، بۆ ئەو هاوکاری و پشتگیرییەی کە بۆ دابینکردنی شوێنێکی گونجاو بۆ کارمەندانی کۆمپانیای VFS کراوە، تاکو بتوانن بە شێوەیەکی ڕێکخراو خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی پێشکەش بکەن، بەتایبەتی لە ڕاپەڕاندنی کاروباری داواکردنی فیزای وڵاتی تورکیا.
نەوزاد غەفور رەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، رایگەیاند: “ئێمە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، پشتیوانی هەر هەوڵ و پرۆژەیەک دەکەین کە ببێتە هۆی ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە بازرگانی و گشتییەکان. هیوادارین ئەم هاوکارێتییە بەردەوام بێت و ببێتە بناغەی هەنگاوە باشەکان لە داهاتوودا.”