شاندێکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جلال تاڵەبانی دەکەن.

شاندێکی ژووری بازرگانی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جلال تاڵەبانی دەکەن.
ئەمڕۆ 2026/5/19 شاندێک لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە سەرۆکایەتی نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژوور، و بورهان عەلی، جەوهەر ستار، عوبێد سلێمان و بەهمەن عوسمان و کازێوکاوە، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، سەردانی عمید / احمد عبداللە محمد امین بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانیان کرد.
ئامانج لە سەردانەکە گەیاندنی پەیامی پیرۆزبای بوو بەبۆنەی دەست بەکاربونی بەرێز عمید / احمد عبداللە محمد امین بەڕێوەبەری نوێی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جلال تاڵەبانی.
شاندەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هیویانخواست لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوبێت و هەردولا هاوکاربن لە بەروپێشبردنی کارە بازرگانیەکان لە پارێزگای سلێمانی لەڕیگەی فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی جلال تاڵەبانی.