كێبڕكی‌ وڵاتان بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهان له‌ بره‌ودایه‌

به‌مه‌به‌ستی‌ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهان كێبركێه‌كان له‌بره‌ودایه‌، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ئێستادا ژماره‌ی‌ پاڵێوراوان زیادی كردوه‌ به‌تایبه‌تی‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتانی‌ مه‌كسیك‌و نیوزله‌ندا‌و ئه‌رده‌ن‌و كینیا نوێنه‌ری‌ خۆیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاریكردوه‌، تاوه‌كو جێگه‌ی به‌رێوه‌به‌ری‌ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهان كه‌ به‌ ره‌گه‌ز فه‌ره‌نسیه‌ بگرێته‌وه‌.
ئامینه‌ محه‌مه‌د، جێگری‌ به‌رنامه‌ی‌ ژینگه‌ی‌ سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یكگرتوه‌كان بووه‌ سێهه‌م ژن ‌و دووه‌م پاڵێوراوی‌ ئه‌فریقا بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و پۆسته‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌رده‌ن ئه‌حمه‌د هنداوی‌، بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهان پاڵاوتووه‌، به‌مه‌ش هنداوی‌ تا ئێستا یه‌كه‌م پاڵێوراوی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌.
وڵاتی‌ مه‌كسیكیش وه‌زیری‌ بازرگانی‌ پێشووی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ هرمینیو بلانكۆ، كه‌ سه‌ربه‌رشتی‌ گفتوگۆكانی‌ رێككه‌وتنامه‌ی‌ بازرگانی‌ ئازاد له‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای باكوری ده‌كرد، بۆ ئه‌و پۆسته‌ پاڵاوتووه‌.
حكومه‌تی‌ نیوزله‌نداش تیم جروسر، وه‌زیری‌ بازرگانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهان پاڵاوتووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆكی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ مایك مۆر وه‌زیری‌ پێشووی‌ بازرگانی‌ ئه‌و وڵاته‌ بوو.
چاودێران‌و دپلۆماتكارانی‌ بازرگانی‌ پێیان وایه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌و پۆسته‌ بدرێته‌ ده‌ست پاڵێوراوێكی‌ ئه‌فریقا یان ئه‌مریكای لاتین، یاخود یه‌كێك له‌ وڵاتانی‌ كاریبی‌، چونكه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 17 ساڵی‌ ته‌مه‌نی‌ رێكخراوی‌ بازرگانی‌ جیهان، زۆربه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ یه‌كێكیان نه‌بێت سه‌ر به‌ وڵاتانی‌ پێشكه‌وتوو بوون.