سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ڕوسیا-عێراق.

رێکەوتی ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٦، نەوزاد غەفور ڕەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لەگەڵ جێگرانی سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە ماکسیم مالیارچوک، سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ڕوسیا-عێراق، و د. دانەر ئەبوبەکر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوسیا، و شڤان زبیر لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە کە سلێمانی لەڕووی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی ڕۆڵی گەورەو بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە وە تواندراوە کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار بەرەو پێش بڕوات، هەروەها بازرگانانی سلێمانی پەیوەندی بازرگانی فراوانیان لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا هەیە و بەرهەمەکان بەسەر تەواوی شارەکانی عێراقدا دابەش دەکەن.
سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا کارئاسانی تەواو دەکرێت بۆ بازرگانانی ووڵاتی ڕوسیا بۆ کردنەوەی پێشانگای بەرهەمەکانیان لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کە ئەوە دەرفەتێکی گرنگ دەبێت بۆ ناساندنی بەرهەم و کارەکانیان، ئەمەش لە چوارچێوەی پشتیوانیی تەواوی ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لە نێوان هەردوولا.
هەر لە سەردانەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی بازرگانی ڕوسیا-عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بریارە لە ٣/١٠/٢٠٢٦ شاندێکی بازرگانی ووڵاتی ڕوسیا سەردانی شاری سلێمانی بکەن و لە نزیکەوە ئاشنابن بە کارو پرۆژەکانی پارێزگای سلێمانی لەڕوی وەبەرهێنان و بازرگانانی و کشتوکاڵی و گەشتوگوزار و ئاسایش و ئارامی پارێزگای سلێمانی.
ئەم سەردانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان یا، لە رێگەی کارکردنی هاوبەش و گۆڕینی ئەزموونە بازرگانییەکان.