له ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌دا كه له سلێمانی پایته‌ختی رۆشه‌نبیری له رێكه‌وتی 30/11/2017 به‌ڕێوه‌چوو كۆمپانیای هواوی هه‌ردوو به‌رهه‌مه تازه‌كه‌ی له‌بواری مۆبایل مایت 10 ( Mate 10 ) و مایت 10 پرۆ ( Mate 10 Pro ) پێشكه‌ش به‌هاوبه‌شانی كرد ، مایت 10 كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای (بۆرشه دیزاین) دروستكراوه كه ده‌رگا بۆ بواری تازه‌ی مۆبایل ده‌كاته‌وه له‌به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد ، هه‌روه‌ها ئه‌م به‌رهه‌مانه شۆرشێكه له بوارى مۆبایلدا به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیه‌وه وه‌ك بوونی پرۆسێسه‌ری كیرن 970 له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌كارهێنه‌ری راسته‌وخۆ EMUI X.0 ، زنجیره مۆبایلی هواوى مایت 10 توانای كاركردنی به‌هێز و ته‌مه‌نێكی درێژی پاتریه‌كانى هه‌یه جگه له‌دانانی ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌ى ده‌بل كامیرا له‌كۆمپانیای لایكا .
به‌م بۆنه‌یه‌وه پیته‌ر فینگ به‌ڕیوه‌به‌ری گروپی هواوى له عیراق وتی : به‌كارهێنه‌ران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقیا هه‌واداری ته‌كنه‌لۆژیان و ئاره‌زووی ئه‌وه‌یان هه‌یه تازه‌ترین داهێنانیان له‌به‌رده‌ست بێت بۆ ئه‌وه‌ى رێگا چاره‌ى ئاسان و زیره‌ك بۆ ژیانی رۆژانه‌ى خۆیان كه زۆرترین كاری تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد له زنجیره‌ى مایت 10 رێگامان پێده‌دات سنووره‌كان ببڕین و بچینه سه‌رده‌می مۆبایلی زیره‌ك كه كاراكردنی نێوان مرۆڤ و ئامێر به‌ره‌و پێش ده‌بات ، به‌هۆی توانای به‌رز و خێرایی و توانای به‌رزی داونلۆد و په‌یوه‌ندی خێرا ، ئه‌زموونی زیاتر بۆ به‌كارهێنه‌ر دابین ده‌كات .
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی زنجیره مۆبایلی هواوی مایت 10 و مایت 10 پرۆ
* پرۆسێسه‌ری كیرن 970 یه‌كه‌م پرۆسێسه‌ره كه ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد تایبه‌ت به‌مۆبایل له‌خۆ ده‌گرێت ، هه‌روه‌ها یه‌كه‌ی كارپێكردنی هه‌ستیار (NPU) .
* شاشه‌ى نمایش له هواوى FullView Display له‌گه‌ڵ دیزاینی شوشه‌یی 3D له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای دینامیكی به‌رز HDR10 بۆ زامنكردنی ره‌نگێكی جوانتر .
* ته‌كنه‌لۆژیای شه‌حنی خێرا (سوپه‌ر چارچ) له‌هواوی كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیای (تی ی‌و ڤی) پشتگیری ده‌كرێت ، پاتریه‌كه‌ى به توانای 4000 میللی ئه‌مپێر له‌كاتژمێردا له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌كارهێنانی پاتری به‌ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد .
* ده‌بل كامیرای لایكا له‌گه‌ڵ زوومی له‌جۆری (SUMMILUX-H) كه دوو زوومه‌كه‌ی (f/1.6)، له‌گه‌ڵ توانای به‌رز و زیره‌كی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی كه پشت ده‌به‌ستێت به ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ ناسینه‌وه‌ى راسته‌خۆی دیمه‌نه‌كان .
* سیسته‌می به‌كارهێنه‌ری راسته‌وخۆ (EMUI X.0) تازه‌و ئاسان كه به‌سیسته‌می ئه‌ندرۆید (ڤیرژنی 8.0) كارده‌كات .
هه‌ردوو مۆبایلی هواوى مایت 10 و مایت 10 پرۆ له‌پێشه‌نگی ئه‌و ئامێرانه دێن كه پرۆسێسه‌ری كیرن 970 به‌كارده‌هێنن كه پالپشته به‌ته‌كنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد ، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ى ئامێره‌كان خێراتر بن ، له‌رێگای تێكه‌ڵ بوونی زیره‌كی تاك و به‌كۆمه‌ڵ له‌تكنه‌لۆژیای زیره‌كی ده‌ستكرد مۆبیلی هواوی مایت ئه‌زموونێكی تازه‌و خێرا بۆ به‌كارهێنه‌ران دابین ده‌كات.
له‌گه‌ڵ بوونی شاشه‌ى ته‌واو FullView Display له‌هواوى ، مۆبایلی مایت شاشه‌كه‌ى له‌قه‌باره‌ى 5.9 ئینجه به‌كوالیتی (16:9) له‌گه‌ڵ سیسته‌می دینامیكی به‌رز HDR10 ، به‌ڵام شاشه‌ى مۆبایلی مایت 10 پرۆ له‌قه‌باره‌ى 6 ئینج به‌ته‌كنه‌لۆژیای OLED كارده‌كات به‌كوالیتی (18:9) له‌گه‌ڵ سیسته‌می دینامیكی به‌رز HDR10 بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌زموونی سه‌یركردنی دیمه‌نی ڤیدیۆكان بێ هاوتا بێت .
جارێكی دیكه هواوى له‌گه‌ڵ كۆمپانیای لایكا هاوكار بووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو مۆبایلی مایت 10 و مایت 10 پرۆ سیسته‌می ده‌بل كامیرا له‌خۆ بگرێت ، ئه‌و سیسته‌مه بریتیه له كامیرای یه‌كه‌م به‌كوالیتی 12 میگاپیكسل له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری ره‌نگه‌كان (RGB) ، كامیرای دووه‌م به كوالیتی 20 میگاپیكسل له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری ره‌نگه‌كان (monochrome) و چه‌سپاندنی وێنه‌كان (OIS) . له‌گه‌ڵ پاتریه‌كی به‌توانای 4000 میللی ئه‌مپێر له‌كاتژمێرێكدا كه‌به‌سیسته‌می زیره‌ك كارده‌كات ، سیسته‌می شه‌حنی خێرا رێگا ده‌دات له‌ماوه‌ى 10 خوله‌ك 20% ى ئامێره‌كه شه‌حن بكرێت و له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا 58%ى ئامێره‌كه شه‌حن بكرێت .
هواوی 3 پاشكۆی ده‌ركرد بۆ مۆبایله‌كانی مایت 10 كه‌بریتین له كامیرای ئینڤیژن 360 ‘ (EnVizion 360 Camera) كه‌توانای وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافی به‌كوالیتی 5K هه‌یه و وێنه‌گرتنی ڤیدیۆ به گۆشه‌ى 360 پله به‌كوالیتی 2K ، پاشكۆی دووه‌م بریتیه له پاتری شه‌حنی گواستراوه كه شه‌حنی خێرای له‌گه‌ڵه ، پاشكۆی سێیه‌میش میزانی زیره‌كه بۆ راگرتنی زانیاره‌كان.
ئامادەکردنی : ڕێژەن، زریان
1- Huawei Mate10 Ultimate
?wmode=transparent” wmode=”Opaque” frameborder=”0″ allowfullscreen>
2- HUAWEI MATE 10 SERIES
?wmode=transparent” wmode=”Opaque” frameborder=”0″ allowfullscreen>
3- HUAWEI MATE 10 PRO
?wmode=transparent” wmode=”Opaque” frameborder=”0″ allowfullscreen>
4- Huawei Mate 10 Porsche Design
?wmode=transparent” wmode=”Opaque” frameborder=”0″ allowfullscreen>