په‌رله‌مانی‌ ئێران داوای‌ كردنه‌وه‌ی‌ دوو ناوچه‌ی‌ بازرگانی ئازاد ده‌كات له‌سه‌ر سنوری‌ هه‌رێم

په‌رله‌مانی‌ ئێران داوای‌ كردنه‌وه‌ی‌ دوو ناوچه‌ی‌ بازرگانی ئازاد ده‌كات له‌سه‌ر سنوره‌كانی‌ هه‌رێم ‌و له‌ سنوری‌ هه‌ردوو شاری‌ بانه‌ و مه‌ریوان.

غوڵام ره‌زا تاج گه‌ردون سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پلان ‌و بودجه‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ ئێران رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌یان پشتیوانی‌ له‌ كردنه‌وه‌ی‌ دوو ناوچه‌ی‌ بازرگانی‌ ئازاد ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سنوره‌كانی‌ هه‌ردوو شاری‌ مه‌ریوان ‌و بانه‌ی‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ كوردستان.

ئاژانسی‌ ئیرنا له‌ زاری‌ تاج گه‌ردوونه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و دوو ناوچه‌ بازرگانییه‌ ئازاده‌، سودێكی‌ زۆری‌ ئابوری‌ به‌و دوو شاره‌ ده‌گه‌یه‌نێت ‌و كه‌رتی‌ بازرگانی ده‌بوژێته‌وه‌، پرۆژه‌كه‌ ته‌واو بوه‌ ‌و ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ پلان ‌و وزه‌ش به‌تێكڕای‌ ده‌نگ په‌سه‌ندی‌ ده‌كه‌ن.

جه‌ختیشی‌ كرده‌وه‌، هه‌ندێك ناوچه‌ی‌ ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ بازرگانیی‌ ئازاد نابێت، به‌ڵام بۆ مه‌رزه‌كانی‌ پارێزگای‌ سنه‌ زۆر شیاوه‌.