سلێمانی.. زیاتر لەحەوت هەزار هاوبەشی نوێ كارەبا وەردەگرن

لەماوەی دوو مانگدا لەسنووری پارێزگای سلێمانی (7122) هاوبەشی نوێ كارەبای پێدراوەو لەو ژمارەیەش (6233) هاوبەشی ماڵانە.
بەگوێرەی ئامارێكی بەشی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، لەسنووری پارێزگای سلێمانی لەناوشارو دەرەوەی شاردا، جگە لەسنووری ئیدارەی گەرمیان، (7122) هاوبەشی نوێی كارەبا زیادیكردووە، لەو ژمارەیەش (6233)ی هاوبەشی ماڵانەو (697)ی هاوبەشی بازرگانیە، (29) هاوبەشی پیشەسازییەو (93) هاوبەشی كشتوكاڵیەو (70) هاوبەشیش حكومیە.
هەر بەگوێرەی ئامارەكە بەگشتی لەسنووری پارێزگای سلێمانی (468.829) هاوبەشی كارەبا هەیەو (86%)ی هاوبەشەكان ماڵانەو (10%)ی بازرگانی و (1%) پیشەسازییەو (1%) كشتوكاڵیەو (2%)ی حكومیە.
بەپێی ئەم ئامارە ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە سەرەڕای وەستاندنی پێشینەی خانووبەرەو پێشینەكانی تر بەگشتی بەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمی كوردستانەوە، بەڵام خواست لەسەر كارەبا بەبەردەوامی لەزیادبووندایەو ئەمەش ئەرك و بەرپرسیارێتی حكومەتی هەرێم زیاتر دەكات، هەروەها كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا لەزیادبووندایەو ئەوەش پێویستی بەبودجەی زیاتر هەیە.