“هاووڵاتییانی ٨٠ وڵات دەتوانن بە بێ‌ ڤیزە بچنە قەتەر”


حكوومەتی قەتەر رایگەیاند كە رێگە بە هاووڵاتییانی ٨٠ وڵات دەدات بە بێ‌ ڤیزە سەردانی ئەو وڵاتە بكەن.

ئەمە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا هات كە سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار، هێڵی ئاسمانی قەتەر و وەزارەتی ناخۆ لە دۆحە سازیان كرد.

سەرۆكی كەرتی گەشەپێدانی گەشتوگوزار لە دەستەی گەشتوگوزاری قەتەر، حەسەن ئیبراهیمی وتی: “قەتەر لە بواری گەشتوگوزاردا، هەنگاوێكی مێژووی ناوە بەوەی کە رێگە بە هاووڵاتییانی ٨٠ وڵات دەدات بە بێ‌ ڤیزە سەردانی قەتەر بكەن”.

حەسەن ئیبراهیمی روونشیكردەوە كە دیاریكردنی رەگەزنامەی هاووڵاتییانی ئەو ٨٠ وڵاتە پشت بەستن بە پەیڕەوی پسپۆری بووە كە لە قۆناغەكانی داهاتوودا رەگەزنامەی هاووڵاتییانی وڵاتانی دیكە زیاد دەكرێت.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری كارگێڕی پاسپۆرتی فڕۆكەخانە، عەقید محەمەد راشد مەزروعی رایگەیاند كە هاووڵاتییانی ئەو ٨٠ وڵاتە لە كاتی هاتنیان بۆ قەتەر، باج نادەن.