كۆلۆمبیا.. 60ەمین فێستیڤاڵی گوڵ

فێستیڤاڵی گوڵ لە كۆلۆمبیا، به‌ رێكخستنی نمایشی گه‌وره‌ی گوڵ له‌ لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌رانی گوڵه‌وه‌ كۆتاییهات.

60ەمین فێستیڤاڵی گوڵ كه‌ ئه‌مساڵ لە شاری مێدێلین باکووری ئەو وڵاتە رێكخرا له‌ 28ی ته‌مووزه‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری تیادا رێكخراوه‌ و، دووایین رۆژیشی به‌ نمایشێكی گه‌وره‌ كۆتاییهات.

منداڵانی گونده‌كان ئه‌و تاجه‌ گوڵینانه‌یان له‌ پشت كرد كه‌ به‌ هه‌زاران جۆر گوڵ رازێندرابوونه‌وه‌ و، له‌ دوواین رۆژی فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایشیان كرد.

ژماره‌ی ئه‌و گوندنشینانه‌ی به‌شداریان له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا كردبوو 500 كه‌سی تێپه‌ڕاند، هاوكات به‌ له‌پشتكردنی ئه‌و تاجه‌ گوڵانه‌ی كێشیان 120 كیلۆگرام بوو مه‌وداوی زیاتر له‌ دوو كیلۆمه‌تریان بڕی.