10 بە ناوبانگترین ئەو ئۆتۆمبێلانەی بزوێنەریان لە پشتەوەیە

دروستكردنی ئۆتۆمبێل دەگەڕێتەوە بۆ سالی 1769 كاتێك نیكۆلا جۆزێف ی فەڕەنسی   بۆیەكەمجار  ئۆتۆمبێلی دروستكرد كە بزوێنەرەكەی هەڵمی بوو، پاشانیش ئەڵمانیەكان لە ساڵی 1885 شۆرشێكی گەورەیان لە دروستكردنی ئۆتۆمبێلدا كردو بزوێنەری بەنزینیان داهێنا، هەر ئەو كاتەش بووە هۆی ئەوەی بزوێنەر لە بەش پێشەوەی  ئۆتۆمبێلەكاندا دابنرێت، دوای ئەمەش گۆڕانكاریەكی تر لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكاندا ڕووی دا ، ئەویش كاتێك كۆمپانیای ڤۆڵكس واگن لە ساڵی 1934 یەكەم ئۆتۆمبێلی بەرهەمهێنا كە بزوێنەرەكەی لە پشتەوە بوو، ئەمەش بوە هۆی كە كۆمپانیاكانی تریش بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانیان لە پشتەوە دابنێن.

 

ئەمرۆ بە 10 ئۆتۆمبێلتان ئاشنا دەكەین كە بزوێنەرەكانیان لە پشتەوەیە:



1-    بیتڵ:  مانگی مایسی 1934 ئۆتۆمبێلی بە ناوبانگی بیتڵ ی كۆمپانای ڤۆڵكس واگن بەرهەمهێنرا، كە پاشان بە ئۆتۆمبێلی گەل ناسرا،  ئۆتۆمبێلەكە جێگەی دوو سەرنشیی لە پێشەوە  هەبوو، هەروەها 3 منداڵیش لە پشتەوە، ئۆتۆمبێلەكە بزوێنەرەكەی لە پشتەوە بوو، خێرایەكەشی دەگەیشتە100 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، تەنها 7 لیتر بەنزینیشی پێویست بوو بۆ برینی 100 كیلۆ مەتر، ئەم ئۆتۆمبێلە تا سالی 1998 بزوێنەرەكەی لە بەشی دواوە جێگیر دەكرا.

_-.jpg



2-    تاترا تی: كۆمپانیای تاترای چیكی هەمان بەختی ڤۆڵكس واگنی نەبوو، بۆیە ئۆتۆمبێلەكانی نەبوونە ئۆتۆمبێلێكی بەناوبانگ، هەرچەند قەبارەشیان گەورەتر بوو، تاترا لە سالی 1934 ئۆۆمبێلی تاترا تی بەرهەمهێنا كە 8 بستۆن بوو بە قەبارەی 3 لیتر، دواتریش جۆرەكانی تی 87 و تی 97ی بەرهەمهێنا كە بە هەمان شێوە بزوێنەریان لە پشتەوەبوو.

_0-0-.jpg



3-    توكیر 48 تۆربیدۆ: لەگەڵ كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەمدا كۆمپانیای بریسۆن توكیری ئەمریكی ئۆتۆمبێلی تۆربیدۆی لە سالی 1947 بەرهەمهێنا، ئۆتۆمبێلەكە بزوێنەری لە پشتەوە بوو، هەروەها 6 بستۆن بوو بە قەبارەی 5.5 لیتر، بەڵام بەهۆی كێشەی سیستەمی ساردكردنەوە لە ساڵی 1948 بەرهەمهێنانی ڕاگیراو تەنها 51 ئۆتۆمبێلی لێبەرهەمهێنار.

22.jpg



4-     بی ئێم دەبلیو  700:  كۆمپانیای بی ئێم دەبلیو لە سالی 1959 ئۆتۆمبێلی سیدان 700ی بەرهەمهێنا كە ناوبانێكی باشی بۆ خۆی بەدەستهێنا، سالی یەكەم 25 هەزار دانەی لێفرۆشرا، چونكە ئۆتۆمبێلێكی ئابوریانە بوو، بزوێنەریشی لە پشتەوە بوو.

767.jpg



5-    ئالبین ئایە 110 : ئەم ئۆتۆمبێلە كۆمپانیای ئالبینی فەرەنسی لە سالی 1961 بەرهەمی هێناو درێژە پێدەری ئایە 106 و 108 بوو كە لە سالی 1958 بەرهەمهێنرابوون، ئۆتۆمبێلەكان بزوێنەریان لە پشتەوە بوو، سەرجەمیشیان 4 بستۆن بوون بە قەبارەی 1.1 و 1.6 لیتر.

=-==.jpg



6-    شۆفرلێت كۆرفایر: ئەم ئۆتۆمبێلە لە سالی 1960 كۆمپانیای شۆفرلێتی ئەمریكی بەرهەمی هێنا، كە خاوەن بزوێنەرێكی بەهێزبوو، كە 8 بستۆن بوو، ئۆتۆمبێلەكە بزوێنەری لە پشتەوە بوو، بەمەش ئەمریكاش چووە نێو ئەو وڵاتانەی كە ئۆتۆمبێلەكانیان بوێنەریان لە پشتەوە جێگیر دەكرد.

7676.jpg



7-    هیلمان لامپ:  ئۆتۆمبێلێكی بەریتانی بوو كە بەنزینی كەم خەرج دەكرد و لە سالی 1960 بەرهەمهێنار، ئۆتۆمبێلەكە تەنها 440 دانەی لێبەرهەمهێنراو لە سالی 1970 دروستكردنی ڕاگیرا.

87878.jpg



8-    پۆرش 911: پۆرش ئەزمونێكی زۆری لە دروستكردنی ئۆتۆمبێل هەیە كە بزوێنەری لە پشتەوە بێت، كۆمپانیا ئەڵمانیەكە بۆ یەكەمجار لە سالی 1963  بریاری دا بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە بە هەمان قەبارە لە پشتەوە جێگیر بكات، ئۆتۆمبێلەكە توانی 130 ئەسپی هەبوو، كۆمپانیاكە تاكو ئەمرۆش بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكانی لە پشتەوە جێگیر دەكات.

5454.jpg



9-    دیلوریان دی ئێم سی -12:جۆن دیلوریان خاوەن پسپۆریەكی زۆر بوو لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلدا، ئەو كات لە كۆمپانیای شۆفرلێت كاری دەكرد، دواتریش لە سالی 1980 كۆمپانیایەكی تایبەتی بۆ خۆی دروستكردو دواتریش لە سالی 1983 دا ئۆتۆمبێلی دیلوریان دی ئێم سی -12 بەرهەمهێنا كە دیزاینەكەی ئیتالی بوو  بزوێنەریشی بە قەبارەی شەش بستۆن و 2.8 لیتر دروستكرابوو كە لە بەشی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەكە جێگیر كرابوو.

555.jpg



10-    سكۆدا ڕابید: كۆمپانیای سكۆدا لە سالی 1984 ئۆتۆمبێلی رابیدی بەرهەمهێنا كە بزوێنەری لە پشتەوە بوو، بزوێنەرەكە چوار بستۆنی بوو بە قەبارەكانی 1.2 و 1.3 كە توانای ئەم ئۆتۆمبێلە جیاواز لە قەبارەی بزوێنەردا 59 و 62 ئەسپی بوو.

0909.jpg