هه‌ر شۆفێرێكی بارهه‌ڵگر پابه‌ندنه‌بێت به‌ رێنماییه‌كان سزا ده‌درێت

دوای سكاڵایه‌كی زۆری هاووڵاتیان و به‌ فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ 2-7-2017 مه‌فره‌زه‌كانی هاتووچۆ به‌چڕی ناوشاری كه‌لاریان پشكنی و سزای توندیان به‌سه‌ر ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌دا سه‌پاند كه‌ له‌ شوێنی قه‌ده‌غه‌ وه‌ستابوون.

به‌پێی راگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر به‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی گه‌رمیان له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌ دیسان سزای نوێی به‌سه‌را ده‌سه‌پێنرێت و ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌انیاندا ده‌گیرێت.

پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان داواش له‌ شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاگادار بن و ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ شوێنی گشتی و ناوشار ڕانه‌گرن. بۆماوه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو ئۆتۆمبیلێك كه‌ له‌شوێنی قه‌ده‌غه‌كراو وه‌ستابێت سزای یاسایی ده‌درێت.