نرخى دۆلار به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینارى عێراقى له‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌.
 
 ئاڵوگۆڕكردنى دراوى شارى سلێمانیی، له‌ ئێستادا كاتژمێر 12:30 ى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ رێكه‌وتى 3 ى 7 ى 2017 نرخى 100 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 126 هه‌زار دینار.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار پاش ئه‌وه‌دێت، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك بوو به‌هاى 100 دۆلار له‌ 125 هه‌زار و 500 دینار جێگیر بوو.