داهاتى تورکیا بەراورد بەساڵى ٢٠١٥ لەسەدا ٠.٩ کەمیکردووە

لەساڵی ٢٠١٦، داھاتی تورکیا لە ١٤٢ ملیار و ٦٠٦ ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش بەبەراورد بە ساڵی پێشووتر(٢٠١٥) بەڕێژەی لە سەدا ٠.٩ کەمیکردووە.

 ئاژانسى هەواڵى ئەنادۆڵى تورکى بڵاویکردووەتەوە، بەپێی داتاکانی دەزگای ئاماری تورکیا بەھاوکاریی وەزارەتی گومرک و بازرگانیی ئەو وڵاتە لە ساڵى ٢٠١٦دا بەبڕی ١٩٨ ملیار و ٦٠٢ ملیۆن دۆلار کەلوپەل ھاوردە کراوە و بەراورد بە ساڵی ٢٠١٥ بەڕێژەی لەسەدا ٤.٢ دابەزیوە.

ھاوکات کورتھێنانی بازرگانی دەرەوە لە ٦٣ ملیار و ٣٩٥ ملیۆن دۆلارەوە بۆ ٥٥ ملیار و ٩٩٦ ملیۆن دۆلار دابەزیوە و بەرێژەی سەدا ١١.٧ کەمیکردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە دانیشتوانی توركیا له‌ ساڵی ٢٠١٦دا یەک ملیۆن و ٧٣ هه‌زار و ٨١٨ كه‌سی زیادكردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ ٧٩ ملیۆن و ٨١٤ هه‌زار و ٨٧١ كه‌س.

بەڵام لە ساڵى ڕابردودا بەهۆى کودەتاکەى تورکیا و ئەو تەقینەوانەى کە تورکیاى کردبووە ئامانج، زیانى زۆر بەر کەرتى گەشتیارى کەوت و بەشێک لە وڵاتان هۆشدارییان داوەتە هاوڵاتیەکانى خۆیان کە گەشت بۆ تورکیا نەکەن بەهۆى بارى ئەمنى ئەو وڵاتەوە.