تایتانیکی نوێ درووستدەکرێت

 
کۆمپانیایەکی ئوسترالی بەناوی “کلایۆ پاڵمەر” سەرقاڵی درووستکردنی کەشتییەکە کە بە “تایتانیکی ٢” ناو دەبرێت، کەشتەکە لە ساڵی ٢٠١٨ دا یەکەم گەشتی خۆی ئەنجام دەدەت.
بە پێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی ” Buzzfeed” لە ئینەرنێت ئەو کەشتییە درێژییەکەی ٢٧٠ مەرتر دەبێت و بەرزییەکەی ٥٣ مەتر بەهۆی گەورەی و زەبەلاحییەکەیەوە بە “تایتانیکی ٢” ناودێر کراوە.
بە پێی زانیاری سەرچاوەکە کەشتییەکە ٢٤٠٠ شوێنی بۆ گەشتیاران هەیە و گەشتیاران دەتوانن لە ٨٤٠ کابینەی گەشتیاری ناوکەشتییەکەدا بمێننەوە، هاوکات ٩٠٠ کەسیش لەناو کەشییەکەدا خزمەتی گەشتیاران دەکەن.
سەرچاوەکە باس لەوەدەکات کەشتییەکە لە چینەوە بۆ دوبەی گەشت دەکات و لەناو کەشتییەکەدا “حەمامی تورکی” و مەلەوانگەی تێدایە.
یەکەم کەشتی تایتانیک لە ساڵی ١٩٠٩ تا ١٩١٢ دا لە ئیرەلندای باکوور درووستکرا و لە ساڵی ١٩١٢ دا لەیەکەمین گەشتیدا تێکشکا و چەندین کەس لە ڕووداوەکەدا خنکان.