ئه‌پڵ له‌ هه‌ر مۆبایلێكی ئایفۆن حه‌وتدا چه‌ند قازانج ده‌كات؟

 
که‌ناڵی CNN له‌ راپۆرتێكیدا كه‌ له‌ یوتوبدا بڵاوی كردۆته‌وه‌ نرخی تێچوی ئایفۆن حه‌وت ئاشكرا ده‌كات، كه‌ كۆمپانیای ئه‌پل له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رهه‌مهێنانی ئاشكرا كرد، ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ بوه‌ هۆی سه‌رنجراكێشانی به‌كاربه‌ران و ره‌واجێكی باشی بۆ خۆی په‌یدا كرد.

به‌پێی راپۆرتی كه‌ناڵه‌كه‌، مۆبایلیێكی ئایفۆن حه‌وت به‌ 292 دۆلاری ئه‌مریكی تێچوه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌ 749 دۆلارێ ده‌یفرۆشێت، به‌مه‌ش ئه‌پل بۆ هه‌ر مۆبایلێك 457 دۆلار قازانج ده‌كات.