بانکی ناوەندیی عێراق نرخی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران کەمدەکاتەوە

بانكی ناوەندیی عێراق بڕی فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران لە 5000 دۆلارەوە بۆ 3000 دۆلار کەمکردەوە و هۆشداریش دەداتە بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ پابەندبوون بە بڕیارەکە.
بانكی ناوەندیی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”وەك پابەندبوون بە یاسای بانكی ناوەندی و رێنمایی و راسپاردەكانی بانكی نێودەوڵەتی، بانكی ناوەندی پابەندە بەوەی كە خواستی بازرگان و ئەو هاوڵاتیانەی كە بۆ خوێندن یان چارەسەری نەخۆشی گەشتی دەرەوە بكەن، بڕی پێویست لە دراوی دۆلاریان پێبدات، بۆ هەر كەسێك بڕی 3000 دۆلاری پێدەدرێت”.
ئەو بانکە ئاماژەی بەوەشکردووە “هەر كەسێك پێویستی بە دۆلاری زیاتر بێت لەو بڕە، دەتوانێت بەڵگەنامەی پێویست پێشكەش بكات بۆئەوەی پێی بدرێت”