كرانه‌وه‌ی سنووری نێوان باشوور و رۆژئاوا بازاڕی كۆبانێ دەبوژێنێتەوە


بازرگان و ھاووڵاتییانی كۆبانێ، خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن بە كردنەوەی دەروازەی سنووری سێمالكاو، ھاوكات ئاماژە بەوە دەكەن كردنەوەی ئەو دەرگا سنوورییە كێشەی كەمی پێداویستییەكان ناھێڵێت.

ھەروەھا دەشڵێن، پێویستە دەرگەكە بە كراوەیی بمێنێتەوە و نابێت كێشەی سیاسی كار بكاتە سەر جموجۆڵی بازرگانی و ناردنی پێداویستییەكان و ئاڵۆگۆر لە نێوان رۆژئاوا و باشووری كوردستان.