ئێران و کۆریای باشوور چه‌ند گرێبه‌ستێکی ئابووری واژۆ ده‌که‌ن

ئێران و کۆریای باشوور چه‌ند گرێبه‌ستێکی ئابووری به‌ بڕی 20 ملیار دۆلار واژۆ ده‌که‌ن.
خاتوو پارک گیۆن هی سه‌رۆک کۆماری کۆریای باشوور به‌ یاوه‌ری وه‌فدێکی باڵا گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د ره‌زا نێعمه‌ت زاده‌ وه‌زیری پێشه‌سازی ئێران له‌ فڕۆکه‌خانه‌پێشوازی لێکرا.
دواتر له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن رۆحانی به‌ ره‌سمی پێشوازی له‌ خاتوو پارک گیۆن هی سه‌رۆک کۆماری کۆریای باشوور کرا و هه‌ردوولا کۆبوونه‌وه‌.
بڕیاره‌ له‌م سه‌ردانه‌دا سه‌رۆکی کۆریای باشوور چاوی به‌ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێران بکه‌وێت و چه‌ندین گرێبه‌ستی ئابووری به‌ بڕی 20 ملیار دۆلار واژۆ بکات.
جێی باسه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌که‌مینجاره‌ له‌مێژووی دوو وڵات که‌ سه‌رۆکێکی کۆریای باشوور سه‌ردانی ئێران بکات.