ئەم گەڕەگانەی سلێمانی بێ‌ ئاو دەبن

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاشكرایدەكات بەهۆی بوونی كێشەیەكەوە دابەشكردنی ئاو لەپڕۆژەی دووی دوكان _ سلێمانی وەستاوەو بەوهۆیەشەوە زۆرینەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەكانی چەمچەمەڵ و شۆڕش و بازیان و تەكیە و پیرەمەگرون ئەڵلایی بێ‌ ئاودەبن.
وتەبێژی ئاوی سلێمانی ئاماژە بەوەسداوە كە دوای هاتنەوەی كارەبا، شۆڕتی كارەبا لەپڕۆژەی ئاوی تەسلوجە دروست بووە بەوهۆیەشەوە دابەشكردنی ئاو لەپڕۆژەی دوی دوكان _ سلێمانی وەستاوە.
ناوبراو راشیگەیاند، بەوهۆیەشەوە بەشێكی زۆری گەڕەكەكانی شاری سلێمانی و تەواوی گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگەو قەزاو ناحیەكانی چەمچەمەڵ و شۆڕش و بازیان و تەكیە و پیرەمەگرون ئەڵلایی بێ‌ ئاودەبن.
سەبارەت بە وادەی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەش، وتەبێژی ئاوی سلێمانی وتی، نازانین كەی ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت بەڵام لەئێستادا تیمەكانیان سەرقاڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەن .