كۆڕبەندی ئابوریی جیهانیی دەستپێدەكات

بڕیارە سبەی چوارشەممە 20-1 كۆڕبەندی ئابوریی جیهانیی لەشارۆچكەی داڤۆس بەڕێوەبچێت.

46 هەمین كۆڕبەندی ئابووری جیهانی بە ئامادەبوونی چەندین سەرۆك وڵات و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیا زەبەلاحەكانی جیهان بەڕێوەدەچێت.

درووشمی كۆڕبەندی ئابوریی جیهانیی ئەمساڵ تایبەتە بە تەكنەلۆجیای زانیاری و تێیدا باس لەوە دەكرێت داهاتووی مرۆڤ چی لێدێت؟ لەگەڵ پێشكەوتنەكانی 4G و پێشكەوتنە خێراكانی تەكنەلۆجیا چ كاریگەرییەكیان لەسەر داهاتووی مرۆڤ دەبێت؟

بڕیارە لە كۆڕبەندەكەدا زیاتر لە 40 سەرۆكی وڵاتانی جیهان و 3 هەزار میوان بەشداریی بكەن.