ته‌ندروستی سلێمانی : 25 ملیار دینار پاره‌ی ده‌رمان قه‌رزارین


به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات كه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌یان بڕی 25 ملیار دینار پاره‌ی كۆمپانیاكانی ده‌رمان قه‌رزاره‌.

د. میران محه‌مه‌د به‌رێوبه‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ڕایگه‌یاند”ساڵی ڕابردوو بڕی 44 ملیار دینار كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 44 ملیۆن دۆلار ده‌رمانمان كڕیوه‌ كه‌ تا ئێستاش نزیكه‌ی 25 ملیار دینار له‌و پاره‌یه‌  قه‌رزاری كۆمپانیاكانی ده‌رمانین”

د. میران وتیشی”خه‌ڵكی خێرخواز و سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیاكان كۆمه‌ك و  هاوكاریه‌كی زۆریان كردووین له‌ كڕینی ده‌رمان و پێداویستی بۆ توشبوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌”