شاندێکی بازرگانی دەچنە ئەمریکا

شاندێكی ژوورە بازرگانییەكانی كوردستان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریكا دەچنە ئەو وڵاتە، سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ”
بۆماوەی ١٢ ڕۆژ لەئەمریکادا بەشداردەبن لەخولێکی تایبەت لەسەر پێشکەوتنەکانی
ئەمریکا”




سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووی بازرگانی و پیشەسازی
سلێمانی رایگەیاند” لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا شاندێكی ژوورە
بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان ئەچینە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بۆ
بەشداریکردن لە دەورەیەکی تایبەت بە نەوت و پیشەسازی و گەشەکردنی ئەمریکا لەو
بوارانەدا”

 

وتیشی” خولەکەمان بۆ ١٢ ڕۆژە هەرچوار ژورە
بازرگانیەکەی کوردستان بەشداری تیادا دەکەن کە ئەمە دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئێمە سەردانەكەمان لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەبێت”


 شاندەکە لە
نوێنەرانی ژووری بازرگانی سلێمانی، هەولێر، دهۆك، كەركووك پێکدێت.