قوباد تاڵه‌بانی: خانووه‌ بێ تاپۆكانی راپه‌ڕین تاپۆ دەكرێن


له‌سه‌ر بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خانووه‌ بێ تاپۆكانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین تاپۆ ده‌كرێن.

له‌وباره‌یه‌وه‌، نه‌ورۆز قازی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ياسایی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم راگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری قوباد تاڵه‌بانی خانووه‌ بێ تاپۆكانی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین كه‌ زیاتره‌ له‌ 20 هه‌زار خانوو، تاپۆ ده‌كرێن.

وتیشی: به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ پاره‌ی رسوماتی مامه‌ڵه‌كردن كه‌ بۆ تاپۆكردنی ئه‌و خانووانه‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، له‌ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری و به‌گه‌ڕخستنەوەی پرۆژه‌كانی ئێستایان خه‌رجده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia