لە سلێمانی دوو كارگەی دروستكردنی بتڵی غازی نوێ و 30 كارگەی پڕكردنەوەی بتڵی غاز هەیە

لە ئێستادا دوو كارگەی دروستكردنی بتڵی غازی نوێ لە سلێمانی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا 30 كارگەی پڕكردنەوەی بتڵی غاز هەن كە رۆژانە 9 هەزار بۆ 15هەزار بتڵی غازیان لێ پڕ دەكرێتەوە‌و لە وێشەوە دەگەیەنرێتە ماڵان و شوێنە گشتییەكان. 
 
لە شاری سلیمانی دوو کارگەی گەورەی دروستکردنی  بتلێ غاز نوێ هەیە کە رۆژانە  دەتوانرێت  برێ ١٥٠٠ بتڵی نوێ دروست بکرێت وەک خاوەنی کارگەیەکیش ئاماژەی پێدەکات لەڕووی جۆر کوالێتی و باشیەوە و ستانداردە و دەتوانرێت ئەم بتڵە نوێیانە بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ بمێنێتەوەو کاری پێ بکرێت.
 نرخی یەک بتڵی نوێش تەنها ٢٣ دۆلارە و لە بەرامبەر گۆڕینی بتڵێکی کۆن بە بتڵێکی نوێ تەنها ٣ هەزار دینار وەردەگیرێت.
خاوەن گارگەیەکیش لەم بارەیەوە دەڵێت: لە ئێستادا ئینتاجی رۆژانەی کارگەکەمان دەگاتە  ٧٠٠ بۆ ٨٠٠  بتڵ بە یەک شەفت، هاوڵاتیانیش زۆر سودمەندن لەو بتڵە تازانەی کە ئێستا بەرهەمی دەهێنین لەبەر ئەوەی ئەم بتڵە تازانە هیچ لێچون و مەترسیەکی نیە و سەلامەتە.
لەم وەرزەشدا تەنها سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژانە پێویستی بە ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ تەن  غاز هەیە بۆ ماڵان و هەموو ئەو کارگەو شوێنانەی کە پێویستیان بە غاز هەیە .
جیاواز لە وەرزی زستان و سەرماو سۆڵەدا کە رۆژانە پارێزگای سلێمانی پێویستی بە ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ تەن  غاز هەیە.
 خاوەنی کارگەکان دەڵێن: لە ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی رۆژانە ١٠ هەزار بۆ ١٥ هەزار بتڵ پڕ دەکرێتەوە و دەخرێتە بازارەوە کە ئەمەش دابەش بووە بە سەر ٣٠ کارگەدا و پێویستیشە هەر بتڵێکی پڕکراوەی غازیش ١٢ کیلۆ غازی تێدا بێت ئەوسا رێگەپێدراوە بۆ خستنە بازار و گەیاندی بە ماڵان نرخی هەر بتڵیکیش تا دەگاتە ماڵان و شوینە گشتیەکان ٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
ئەوەی خاوەنی کارگەکانی نیگەران کردوە خراپی جۆر و کوالێتی ئەو مادەیەیە کە لەناوغازەکەدایە کە ئێستا لە کارگەکاندا هەیە ئاماژە بەوەش دەکەن پێویستە ئەو غازەی دەدرێتە ماڵان بۆنێکی تایبەت بە خۆی هەبێت تا لە کاتی بڵاوبونەوەیدا بە باشی هەستی پێبکرێت و هەست بە مەترسی بڵاوبونەوەی غازکە بکرێت.
خاوەن کارگەیەکی دروست کردنی بتڵی نوێش دەڵێت: لەڕووی کوالێتیەوە ئەوەی کەرکوک تەسفیە ئەکرێت بۆنی تێدەکرێت و بەو قۆناغانەشدا تێدەپەرێت بەڵام پێم وانیە ئەوانەی سێمانی بەم قۆناغەدا تێپەڕن وەسەرهێشەیەکیشی بۆ دروست کردوین بۆ کارگەکان کە پیسیەک لە مادەی ناو غازەکەدا هەیە کە ماتۆری کارگەکان زۆر توشی خەلەل دەکات دوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین هەوڵ بدات وەحدەیەکی بۆن دروست بکات لەبەر ئەوەی دوای ئەوەی بەرهەم دەهێنرێت ئەو بۆنەی تێبکرێت کە بۆنێکی ناخۆشە لەبەر ئەوەی ئەگەر لە ماڵان یان کە شوێنێنەکاندا لێچوونێک لە غازەکە هەبوو هەستی پێبکرێت لە ئێستادا کەمتر پێدەزانرێت.
ئەگەر چی لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو غاز جێگەی زۆریک لە سەرچاوەکانی تری سوتەمەنی گرتۆتەوە لە پرکردنەوەی گشت پێداویستیەکانی دیکەی رۆژانەی هاوڵاتیاندا بەڵام تا ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا غاز نەیتوانیوە ئەو رۆڵە گرنگە ببینێت و جێگە بە سەرچاوەکانی تری سوتەمەنی لێژ بکات لە ڕووی سوود وەرگرتن و بەکارهێنانەوە.