کوشتارگەی سلێمانی لەبارەی قربانی کردن ھۆشداری دەدات


دکتۆر شاڵاو عارف، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگە ڕایدەگەیەنێت “هاتنی جەژنی قوربان و بەڕێوەچونی قوربانیکردن لەماڵان، مەترسی جدیە لەبڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا”.

دکتۆر شاڵاو عارف، لێپرسراوی ستافی پزیشکی کوشتارگە،  ڕاگەیاند “وەک هۆشداریەک ئەمساڵ جیاواز لەساڵان بەبەرنامەیەکی تایبەت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەگەری بڵاوبونەوە کوشتارگە ڕۆژی یەکەمی جەژن ، کوشتاری قوربانی بۆ هاووڵاتیان لەکوشتارگەیی نوێی سلێمانی لەژێر سەرپەرشتی ستافی پزیشکی بەڕێوە دەچێت و ئەمەش پێویستی بەهەڵمەتێکی ئیعلامی هۆشیاری هەیە لەم کاتەدا”. 
 
ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمەڵگەیی موسوڵمانان لەبەردەم بۆنەیەکی ئاینی پیرۆزدان ئەویش قوربانیکردن ، لەئێستادا هەر تێکەڵاویەک و بەرکەوتنێک هۆکاری خێراترکردنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو ناڕەحەتی و لەدەستدانی ئازیزانە ، هەڵگری ڤایرۆسەکەش لەکۆمەڵگەدا بڵاوە ، بەرکەوتویەک هۆکارە لەڕێگەیی بەرکەوتنی بەگۆشتەکە بۆ تووشبوونی دەیان خێزان ، ئێمە وەک ستافی پزیشکی کوشتارگە بەپلانێکی خۆپارێزی گونجاو لەژێر سەرپەرشتی ژوری ئۆپراسێۆنی ڕووبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لەپارێزگایی سلێمانی   لەپێناو تەندروستی هاوڵاتی، بەپلانێک و بەچاودێری بەڕێز بەڕێوبەری ڤێتێرنەری سلێمانی لەئەرک و خزمەتی هاووڵاتی.