ژوری بازرگانی پیرۆزبای یادی دامەزراندنی یەکێتی دەکات

ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانی پیرۆزباییەک ئاڕاستەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکات.
 
بە بۆنەی چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، وەک ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین.
 
یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە تێدەکۆشێت بۆ یەک پارچەی خاکی کوردستان، کەلەو ڕێگەیەشدا بە هەزاران شەهیدی داوە بەئێستاشەوە کە لەبەرەکانی پێشەوی پاراستنی خاکی کوردستان دژ بەهێزی داعش دەجەنگن و چەندین پلەداری بونەتە شەهیدی ڕێگای پاراستنی خاک و ئازادی کوردستان.
 
هەر لەم بۆنەیەدا ھیوای چاکبوونەوە بۆ بەڕێزم مام جەلال سکرتێری گشتیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەخوازین.