بۆچی بایەخ بە بەرهەمی خۆماڵی نادرێت ؟

كورد لەگەڵ هەموو ئەو پێشكەوتنانەی كە لە چەند ساڵی ڕابردووی باشووری كوردستان بەخۆیەوە بینی لەبوارە جیاجیاكاندا، كشتوكاڵیش یەكێك بووە لە بنەماكانی جێبەجێكردنی ئەو پێشكەوتنەو سەرەڕای ئەوخاكە بەپیت و پڕخێرەی ڕەنگە لە ئاست خواستی خۆماندا نەبووبێت، بەڵام كەسانی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر و خاوەن سەرمایەكان بیریان لە هەنگاوی خێراو داهێنان كردۆتەوە بۆ خزمەتی گەل و نیشتمانەكەیان و هۆڵەنداشیان وەك وڵاتێكی كشتوكاڵی دەوڵەمەند بەباش زانیوە بۆ جێبەجێكردنی خەون و پلانەكانیان، بۆ ئەو مەبەستەش “حاجی حوسێن عوسمان” لە سەرەتا وە بەهەوڵی تاكە كەسی خۆیی و ئەو ئەزموونەی هەیبووە توانیویەتی هەنگاو بۆ ئەوە بنێ كە باشووری كوردستان بگەیەنێتە ئاستێكی باش بۆ هاوردەی تۆوی پەتاتەو وەبەرهێنانی لەكوردستان و بەشێكی باش بۆ بازاڕی كوردستان دابینبكات.لەوڕێیەوە توانی ببێتە یەكێك لەو 52 دو وڵاتەی كەتۆوی پاتە تە لە هۆڵندا دەكڕێت.لەم ڕاپۆرتە ئاستی بەرهەم هێنانی پەتاتە لە كوردستان بخوێنەوە.
خزمەتكردنی كوردستان
حاجی حوسێن دەڵێت: بۆ هەركارێك بتەوێت سەركەوتوو بیت، دەبێت هەوڵی بۆبدەی، هەموو سەركەوتنێكیش لەیەكەم هەنگاوەوە دەست پێدەكات، بۆیە منیش وەك ئارەزوومەندی كارەكەم، وخزمەت كردن بەكوردستان سەرەتا بیرم لەوەكردەوە كە لەڕێگای هۆڵەنداوە بتوانم خزمەتێكی بچووكیش بێت بەجوتیاران و گەلەكەمی بكەم، بۆئەم مەبەستە كەوتمە سۆراخكردنی ناونیشانی كۆمپانیاكانی تۆوی پەتاتە، بەتایبەتی لە هۆڵەندا كە لە جیهاندا بەوە ناسراو و دەوڵەمەندن، لە ڕیگای ئیمەیڵەوە “كۆمپانیای ئەگروپلانت”م دۆزیەوەو كەوتمە پەیوەندیكردن لەگەڵیاندا و مامەڵەكردنی هاوردەكردنی تۆوی پەتاتە بۆ كوردستان و لەساڵی ٢٠٠١ ەوە ئەم هەنگاوە بووە هیوایەكی گەورە بۆم، تاوەكو وردە وردە كارەكەم فراوانتر بكەم لەگەڵیاندا و متمانەم پێبكەن بەوەی كە بۆ دابینكردنی تۆوی پەتاتە بۆكوردستان و عێڕاق لقێك لەو كۆمپانیا هۆڵەندییە لەكوردستان بكەمەوە، ئەوەبوو لە بەرواری ٩/٦/٢٠١١ ئەو ئاواتمان هاتە دی.
دابینكردنی تۆوی پەتاتە
لەبارەی كۆمپانیا هۆڵەندیەكەوە “حاجی حوسێن وتی: هۆڵەندا یەكەم وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی تۆوی پەتاتەو دابینكردنی بۆ پەنجا وڵاتی جیهان و جیاواز بەهەرێمی كوردستانیشەوە، دیارە ئەم دابینكردنەش لەڕێگای كاركردنی خۆم و ئەو متمانەیە بوو، كە لەدوای زیاتر لەدەساڵ كاركردن لەگەڵیاندا توانیمان ئەو دەسكەوتە بۆ خزمەتكردنی جوتیارانی خۆمان بەدەستبهێنین، كە ساڵانە زیاتر لەدوو هەزار تەن لەو تۆوە هاوردەیی هەرێمی كوردستان دەكەین و بەنیازیشین لەگەڵ خواست و ویستی جوتیاراندا ئەم بڕە زیاتر بكەین.
بەروبوومی باش خواستی زۆری دەبێت
دەربارەی باشی كارەكەو بەڕێوەچوونی لەبەرهەمی جوانی جوتیارانی كوردستان وتی: بۆ ڕێنماییكردنی جوتیاران و سەردانیكردنیان لە چۆنییەتی تۆوكردن و تابەرهەمهێنانیشی ئەندازیاری پسپۆڕ و شارەزامان لە لایە و لە ژێر چاودیریدادەبن، بەمەش توانیومانە بەهەمانگی لەگەڵ جوتیاران بڕێكی باشی بازاڕەكانی كوردستان پربكەین لە بەرهەمەكەمان و سەركەوتن بەدەستبهێنین و ساڵ بەساڵ خواستی زیاتر بێت بۆ هێنانی تۆوی پەتاتە بۆ كوردستان و هەندێك ناوچەی عێڕاق، ئێمە ویستمان ئەم پرۆژەیە بگوازینەوە بۆ كوردستان و بەرهەمی تۆوەكەش لەكوردستان بەرهەم بهێنین، بەڵام ئەمە نەكرا، لەبەر خاك وكەش و هەواكەی ئێمەو جیاواز لە هۆڵەندا كە چەند پسپۆڕێكی هۆڵەندایی هاتنەكوردستان و بینیان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر بكرایە زۆر بۆ ئامێرەكان گران لەسەرمان ڕادەوەستا.حاجی حوسێن ئەوەشی نەشاردەوە كە خەڵكانێكی دیكەش تۆوی پەتاتە دەهێن كەشتی خراپ لەوڵاتی ئێران و توركیا دەی هێنن شتی خراپن و بەرهەمی كەمیان دەبێت و نەخۆشیی تێدایە،ڕوونتر بڵێم كەسانێك بەناوی پاتەتەی خواردن دە ی هێنن دواتر دەی كەن بەتۆو،بۆیە هیوادارم وەزارەتی كوشتوكاڵ ڕێگری لەم كارە بكات.
بردنی جوتیار بۆ هۆڵەندا
لە بارەی بردنی جوتیاران بۆ هۆڵەندا حاجی حوسێن وتی: لە دوای كاركردنێكی زۆرمان لەگەڵ كۆمپانیای ناوبراو فراوانكردنی كارەكەمان بۆ خواستی جوتیاران و بەرهەمهێنانی و ناردنی بۆ بازاڕەكان، بەباشمان زانی كە هەندێك لەبژاردەی جوتیاران لەشارەكانەوە لەگەڵ خۆمان ببەین بۆ كۆمپانیاكە و لەنزیكەوە ببینن لەچۆنییەتی كاركردنیان لەگەڵمان، بۆ ئەم مەبەستەش لەڕێگای كۆمپانیاكەی خۆمانەوە ئەم سەردانەمان بۆ ڕیكخستن لە وەرگرتنی ڤیزەو دابینكردنی پێداویستییەكانی، لەگەڵ ئەوەشدا كۆرسێكی خێرایی لە چۆنییەتی زانیاری بەخشین بۆ جوتیارەكان لە گواستنەوەی ئەزموونی هۆڵەندییەكان بۆ كوردستان لە بەرهەمهێنان و پاككردنەوە و ناردنی بۆ وڵات و پاشان لە نێو كارگەكەدا گەڕان و چەندین پرسیار و وەڵامی بەدوای خۆیدا هێنا بۆ جوتیارەكان، كە لە هەردوو بوارەكەدا بۆ بەهێزكردنی ئەزموونەكانیان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو كێشانەی كە دووچاریاندەبێت لە گرفتی نەخۆشی و چارەسەرییەكانی سوودێكی ئێجگار زۆریان بینی، بۆئەم مەبەستە زۆر سوپاسی وەزارەتی كشتوكالێ حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش دەكەین بۆ هاوكاری و هەمانگیكردنی لەگەڵماندا و ئاسانكردنی كارەكانمان.
سوودمان وەرگرت
مەروان یەكێك لەجوتیارانەی چەند سالێكە لەسنوری ڕبیعەو بەردەڕەش سەرقاڵی چاندنی پەتاتەیە ولەسەردنی هۆڵندا بەشداربوو وتی:بێگومان لەچونمان بۆهۆڵنداو بینینی كاری جوتیارانی هۆڵندا زۆرسودمان وەرگرت،چونكە ئەوان لە دێرزەمانەوە خەریكی بەرهەمهێنانی پەتاتەن بۆیە شارەزای زۆریان هەیە و ئێمە سود مەندبووین هیوادارین ئەم جۆرەسەردانانە بەردەوام بێت.
70بۆ80هەزارتەن
حاجی حوسێن دەربارەی چاندنی پەتاتە لە كوردستان وتی: نزیكەی 25 جۆر پەتاتە لە كوردستان دەكرێت،بەڵام جۆری (ئەكترس) باشترین جۆرە لەگەڵ كەشوهەوای كوردستان گونجاوە و بەرهەمی باشی دەبێت،ئێستا ساڵانە 70بۆ80 هەزار تەن پەتاتە بەرهەم دێت وهاوكاری بكرێین دەتوانین پەتاتە بەڕێژەیەكی بەرچاو زیاد بكەین و بینێرینە دەرەوەی كوردستان.
دروستكردنی ساردكەرەوە لەسەرزەوی پەتاتە
شوان یەكێك لەجوتیارانی چاندنی پەتاتە وتی: هیوادارین حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكارمان بێت بەڕێگە پێدانمان بەدروستكردنی سارد كەرەوە بەراد لەشوێنی چاندنی پەتاتە بۆئەوەی لەوەرزی پێگەیشتنی پەتاتە بتوانین لەسارد كەرەوەی خۆمان دای بنێین پێش ئەوەی بیبەین بۆبازاڕ یان كڕیاری بۆپەیدا دەكەین بۆ ئەوەی پەتاتەكەمان خرپ نەبێت كە ئەمە كارێكی زۆربەسوود دەبێت بۆجوتیاران.
قەدەغەكردنی پەتاتە
ببرایم عەزیز جوتیارێكی دیكەی بەرهەم هێنانی پەتاتەیە وابۆمان دوا: ئێمە دەتوانین بەشی كوردستان بەزیادەوە پەتاتە بەرهەم بهێنین و ئەگەرهاوكاری بكرێین دەتوانین ئەوەندە پەتابەرهەم بهێنین بینێرینە دەرەوەی كوردستان،بەڵام ئومێد دەكەم لە وەرزی پێگەیشتنی پەتاتەی خۆمان وەزارەتی كوشتوكاڵ بڕیاری قەدەغەكردنی هاتنی پەتاتە بۆ كوردستان بدات بۆئەوەی پەتاتەی خۆمان نرخی زیاتربكات. بەدەرلەوەش هیوادارین ڕێگا بدۆزرێتەوە پەتاتەی كوردستان بنێردرێتە دەرەوە.
حكوومەت ڕازییە
دەربارەی بەرهەم هێنانی پەتاتە لەهەولێر ئازاد عەبدولقادر سەرۆكی لێژنەی سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی پەتاتە رایگەیاند: ئێمە لەچاندنی پەتاتە لە هەولێر ڕازین و پەتاتەی باش بەرهەم هاتووە،كاری باش كراوە جوتیاران بەخەم خۆری سەرقاڵی بەرهەمهێنانی پەتاتەن، ئێمەش بەرداوامین لە ڕێنمایی وسەرپەرشتیكردنی كارەكانیان و ڕێنمایپێدانیان،هەندێك تۆوی خراپ لە لاوە دێتە كوردستان كە زیانی بۆ بەرهەمی پەتاتە هەیەو خرپە ئێم ئومێد دەین بن بڕ بكرێت هەمووكەس وەكو ئەگروپلانت تۆی باش بهێنێت،هەندێك جۆری پەتاتە تووشی نەخۆشی بووە مێرووی هەیە بەڵام لەناو دەبرێت و ڕێنمایی جوتیاران بەرداوامە.