نرخی بلیتی فڕۆكە بۆ توركیا زیادیكردوە

نرخی بلیتی فڕۆكە لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ توركیا زیادیكردوە بەجۆرێك لەئێستادا نرخی گەشتێكی هاتن و چون بوەتە دوو هێندە.

بەهۆی داخستنی سنوری ئیبراهیم خەلیل و راگرتنی هاتوچۆی وشكانی لەو سنورە لەئێستادا هاوڵاتیانی هەرێم ناچارن لەڕێگەی فڕۆكەوە گەشت بۆ توركیا بكەن و ئەمەش وایكردوە نرخی بلیتی فڕۆكە بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بكات.

بەپێی زانیارییەكان لەئێستادا نرخی بلیتی فڕۆكە چون و هاتن لەهەرێمەوە بۆ توركیا گەیشتوەتە 900 دۆلار لەكاتێكدا پێشتر تەنها 400 دۆلار بوو.

داخستنی سنوری ئیبراهیم خەلیل بۆ بەردەوامی شەڕو پێكدادانی نێوان سوپاری توركیا و گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان دەگەڕێتەوە كە ماوەی زیاتر لە 20 رۆژە لە شارەكانی باكوری كوردستان بەردەوامیی هەیە.